پرسیار: حوکمی جمع کردنی نوێژی عصر و مغرب؟
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن ئەم سێ نوێژانە لەگەڵ یەکتر جمع ناکرێن:
١-بەیانی لەگەڵ نیوەڕۆ.
٢-عصر لەگەڵ مغرب.
٣-عیشا لەگەڵ بەیانی.
ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو موسلمانان یەک دەنگن دروست نییە بۆ گەشتیار و نەخۆش و کاتی باران بارین نوێژی نیوەڕۆ لەگەڵ بەیانی جمع بکەی، وە نابێت نوێژی عصر و مغرب جمع بکە، وە نابێت نوێژی عیشا و بەیانی جمع بکەی، بەڵکو جمع دەکرێت لەنێوان نوێژی نیوەڕۆ و عصر، هەروەها نوێژی مغرب و عیشا). التمهيد (١٢/٢١٥).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروست نییە نوێژی بەیانی جمع بکرێت لەگەڵ نوێژی تر، هەروەها دروست نییە مغرب لەگەڵ عصر جمع بکەی بە یەک دەنگی هەموو زانایان). المجموع (٤/٣٧٠).