پرسیار: هەڵگرتنی جلی مردوو گوناح نییە؟ دوای چەند ساڵێکش هەر دڵت نەیە لەناوی ببەی؟
وەڵام: جل و بەرگی مردوو داخلی میرات دەبێت، مافی میراتگرەکانە بۆیان هەیە بەکاری بهێنن و بیفرۆشن، واجب نییە لەسەر نزیکەکانی مردوو جل و بەرگی مردووەکە ببەخشن.
سەبارەت بە جل و بەرگی مردوو هەڵگرتن و هێشتنەوە دەڵێین:
١-ئەگەر بۆ تەبەڕوک کردن بێت بەم جل و بەرگە ئەوە حەڕامە.
٢-ئەگەر بۆ یادگاری بێت دەڵێین نابێت و دروست نییە، چونکە هێشتنەوەی ئەم جل و بەرگە خەم بۆ کەسەکە زیاد دەکات و بەفیڕۆدانی ماڵە، چونکە مال دەبێت سوودی لێ وەربگریت نەک حەپس بکرێت و کەس سوودی لێ نەبینێت.
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (دروستە سوود لە جل و بەرگی مردوو وەربگریت بۆ کەسێک لە خێزانی بییەوێت لەبەری بکات، یان دروستە بدەیت بە کەسێک پێویستی پێی هەبێت، بەهەر حاڵ بە میرات حساب دەکرێت ئەگەر بە نرخ بوو لەگەڵ میرات دابەش دەکرێت.
هەڵگرتنی جل و بەرگ بۆ یادگاری دروست نییە و نابێت ئەمە بکرێت، حالەت هەیە حەڕامە ئەگەر مەبەستی تەبەڕوک کردنی هەبێت بەو جل و بەرگە، پاشان هێشتنەوەی ئەم جل و بەرگە بەفیڕۆدانی ماڵە، چونکە دەبێت سوودی لێ وەربگریت نەک حەپس بکرێت و کەس سوودی لێ نەبینێت). المنتقى (٢/٢٧١).