سەردێری پرسیار:حوکمی ھەندێک پێش نوێژی کردن بە دانیشتنەوە و نوێژی مأموم ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:213

پرسیار:

پرسیار // ئیمام پێش نوێژی بۆ خەلک دەکات بە پێوە کاتی قورئان خوێندنەوە ، بەلام کاتی ڕکوع و سوجدە بە دانیشتنەوە لەسەر کورسی نوێژ بۆ خەلک دەکات ، ئایا مٲموم (واتە ئەوانەی دوای ئیمام نوێژ دەکەن ) چۆن نوێژ بکەن بەدانیشتنەوە یان بە ڕاوەستانەوە ( بە پێوە ) ؟

دەقی وەڵام:

وەلام // زانایان دەلێن وتەی ڕاست ئەوەیە دروستە ئیمام پێش نوێژی بۆ خەلک بکات بە دانیشتنەوە ئەگەر عوزری هەبوو ، وە باشتریش وایە کەسێک لە جێگای خۆی دابنێت بۆ پێش نوێژی کردن ، بەلام ئەوانەی دوای ئیمام نوێژ دەکەن ئایا بە دانیشتنەوە نوێژ دەکەن یان بە پێوە ؟ سێ وتە هەیە : یەکەم // هەندێک زانا دەلێن نوێژ بە دوای ئیمامەوە دەکەن بە پێوە " راوەستانەوە " ، کە ئەمە وتەی ئەبو حنیفە ، و شافعی ، ...... هتد ، بەلگە : (۱) عن عائشة رضي الله عنها في قصة صلاة رسول الله صلی الله علیه وسلم بالناس وهو مریض قالت : (( فجاء فجلس عن يسار أبي بكر فكان رسول الله صلى الله عليه وسلم يصلي بالناس جالساً , وأبو بكر قائما يقتدي أبو بكر بصلاة النبي صلى الله عليه وسلم ويقتدي الناس بصلاة أبي بكر )) متفق علیە واته : لە عائشە دەگڕێنەوە سەبارەت بە چیڕۆکی نوێژی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاتێک نەخۆش بوو ، دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت هات هەتا دانیشت لە لای چەپی ئەبوبەکر ، نوێژی بۆ خەلک دەکرد بە دانیشتنەوە وە ئەبوبکریش بە پێوە نوێژی دەکرد ، ئەبوبکر شوێنی نوێژی پێغەمبەر دەکەوت ، وە خەلکیش شوێن ئەبوبکر دەکەوتن . ئەم فەرموودەیە ڕوون ئاشکرایە کە بەدانیشتنەوە نوێژی کردووە ، وە خەلکیش بە ڕاوەستانەوە نوێژیان کردووە ، هەروەها ئەم حالەتە کاتی نەخۆشی مردنی بوو ، بەلگەیە ئەم فەرموودەیە فەرموودەی عائشە نەسخ کردووە کە دەلێت : (( ئەگەر بە دانیشتنەوە نوێژی کرد ئێوەش بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن )) . (۲) بە پێوە ڕاوەستان ڕوکنی نوێژ ، ئیمام عوزری هەیە ئەوانەی دوای ئیمام نوێژ دەکەن ئەوان عوزریان نییە ، کەواتە دەبێت بە پێوە نوێژ بەدوای ئیمام بکەن . دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن نوێژ بەدوای ئیمام دەکەن بە دانیشتنەوە ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئیمام احمد ، بەلگە : (۱) عن عائشة رضي الله عنها قالت : قَالَ رسول للە صلی الله علیه وسلم : (( إِنَّمَا جُعِلَ الْإِمَامُ لِيُؤْتَمَّ بِهِ فَإِذَا رَكَعَ فَارْكَعُوا وَإِذَا رَفَعَ فَارْفَعُوا وَإِذَا صَلَّى جَالِسًا فَصَلُّوا جُلُوسًا) رواه البخاري (647) ومسلم (623) . واته : ئیمام بۆ ئەوە دانراوە تاکو شوێنی بکەویت ، ئەگەر چووە ڕکوع ئێوەش بڕۆن بۆ ڕکوع ، وە ئەگەر هەستاوە لە ڕکوع ئێوەش هەستنەوە لە ڕکوع ، ئەگەر نوێژی بە دانیشتنەوە کرد ئێوەش نوێژ بە دانیشتنەوە بکەن . کەواتە شوێن کەوتنی ئیمام واجبە . سێیەم // ئەگەر سەرەتای نوێژ ئیمام نوێژی کرد بە دانیشتنەوە ، ئەوە ئەوانەی دوای ئیمامیش بە دانیشتەوە نوێژ دەکەن ، بەلام ئەگەر سەرەتای نوێژی بە پێوە کرد ( ڕاوەستانەوە کرد ) دوای بەدانیشتنەوە نوێژی تەواو کرد ، ئەوە ئەوانەی دوای ئیمام بە پێوە نوێژی خۆیان تەواو دەکەن ، کە ئەمە وتەی احمد ، هەندێک شافعی ، ...... هتد ، بەلگە : (۱) فەرموودەی عائشە کاتێک پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئیشارەتی بۆ کردن نوێژ بە دانیشتنەوە بکە ، ئەمەیان سەرەتای نوێژ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بە دانیشتنەوە دەستی پێ کردبوو ، بەلام کاتێک چووە تەنیشت ئەبوبکر ئەو کات هەندێک نوێژ کرابوو ، ئەوبکر سەرەتای نوێژ بە پێوە بوو هەتا کۆتای ، پاشان پێغەمبەر هات بووە ئیمام ، لەم فەرموودەیە لەبەر ئەوە خەلک بە پێوە نوێژیان بەدوای پێغەمبەرەوە کرد چونکە سەرەتا ئیمام نوێژی کردبوو بە پێوە . وتەی ڕاست وتەی سێیەمە جمع بین الادلة ، وە هیچ بەلگە نەهاتوو کە نوێژ کردن بەدوای ئیمام بە دانیشتنەوە نسخ بووە ، وە هەتا جمع هەبێت لە نێوان فەرموودەکان نابێت بە ئارەزووی خۆت نسخ هەلبژێری . ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست ئەوەیە ئەگەر ئیمام نوێژی بە دانیشتنەوە کرد ئێمەش نوێژی بەدوای دەکەین بە دانیشتنەوە ، ئەگەر ئێمە تواناشمان هەبێت بۆ نوێژ کردن بە پێوە ، بەلام ئەگەر ئیمام نوێژی کرد بە پێوە پاشان تووشی نەخۆشی بوو دانیشت نەیتوانی بە پێوە نوێژ تەواو بکات ، لەم حالەتە واجبە لەسەرمان نوێژ بکەین بە پێوە ، بە بەلگەی فەرموودەی عائشة )) شرح بلوغ المرام ج٤ لاپەڕە ٤۲۳ سەبارەت بەو کەسەی سەرەتای نوێژ بۆ خەلک دەکات بە پێوە پاشان بۆ ڕکوع و سوجود بە دانیشتنەوە لەسەر کورسی دەکات ، لەم حالەتە خەلک نوێژی لەدوای دەکەن بە پێوە ، واللە ٲعلم . پوختەی وەلامی زانایان : (۱) ئەگەر سەرەتای نوێژ ئیمام نوێژی کرد بە دانیشتنەوە ، ئەوە ئەوانەی دوای ئیمامیش بە دانیشتەوە نوێژ دەکەن ، بەلام ئەگەر سەرەتای نوێژی بە پێوە کرد ( ڕاوەستانەوە کرد ) دوای بەدانیشتنەوە نوێژی تەواو کرد ، ئەوە ئەوانەی دوای ئیمام بە پێوە نوێژی خۆیان تەواو دەکەن . (۲) ئیمام ئەگەر سەرەتای نوێژی بۆ خەلک کرد بە پێوە دوای لە ڕکوع و سوجود بە دانیشتن لەسەر کورسییەوە نوێژی تەواو کرد ، ئەوە خەلک بە پێوە نوێژی لە دوای دەکەن ، والڵە ٲعلم . (۳) ئیمامێک ئەگەر نەتوانێت کاتی ڕکوع و سوجدە بە پێوە بوەستێت ، وە لەسەر کورسی دادەنیشێت ئەوە باشتر وایە کەسێکی تر لە جێگای خۆی دابنێت بۆ پێش نوێژی کردن . ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام