سەردێری پرسیار: ئایا لە بەشە میرات لەکاتێکدا کۆچکردوو دایک و باوکی نەمابێت بەڵام ٤ منداڵی هەبێت دوو کوڕ و دوو کچ، ئایا خوشکەکانی کە خاوەنی ماڵ و مێردی خۆیان بن بەشی ئەو برا کۆچکردووەیان ئەبەن یان تەنها مناڵەکان بەش ئەبەن؟ وە ئەگەر برای مردووی هەبێت ئەویش بەش ئەبات یان نا؟ وە ئەگەر پاش مردنی خێزانەکەی منداڵەکانی جێهێشتبێت و شووی کردبێتەوە ئایا میراتی ئەکەوێت یان نا؟

بەرواری دانان :2020-08-20 کۆدی پرسیار:2130

پرسیار:

پرسیار: ئایا لە بەشە میرات لەکاتێکدا کۆچکردوو دایک و باوکی نەمابێت بەڵام ٤ منداڵی هەبێت دوو کوڕ و دوو کچ، ئایا خوشکەکانی کە خاوەنی ماڵ و مێردی خۆیان بن بەشی ئەو برا کۆچکردووەیان ئەبەن یان تەنها مناڵەکان بەش ئەبەن؟ وە ئەگەر برای مردووی هەبێت ئەویش بەش ئەبات یان نا؟ وە ئەگەر پاش مردنی خێزانەکەی منداڵەکانی جێهێشتبێت و شووی کردبێتەوە ئایا میراتی ئەکەوێت یان نا؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: بە گوێری پرسیارەکە کەسێک مردووە دایک و باوکی نەماوە میراتگرەکانی ئەمانەن:

١- خێزانی مردووەکە (واتە: ژنی مردووەکە).

٢- چوار مناڵ.

٣-خوشک و برای مردووەکە.

یەکەم: خێزانی (واتە: ژنی) مردووکە لە هەشت بەشی میرات یەک بەش دەبات، چونکە مناڵی ھەیە، بەلگە:

خوای گەورە دەفەرمووێت: (ولَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّهُنَّ وَلَدٌ ۚ فَإِن كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌ فَلَكُمُ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ ۚ مِن بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِينَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ ۚ وَلَهُنَّ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّكُمْ وَلَدٌ ۚ فَإِن كَانَ لَكُمْ وَلَدٌ فَلَهُنَّ الثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُم ۚ مِّن بَعْدِ وَصِيَّةٍ تُوصُونَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ ......) [النساء:١٢].

واتە: لەو میراتە ژنانتان بەجێی دەھێلن ئەگەر منالیان نەبێ، کوڕ یان کچ نیوەی میرات بۆ ئێوەی ھەیە، ئەگەر منالیان ھەبوو ئێوە ئەی پیاوەکان چوار یەکتان ھەیە لە میرات لەوەی کە ژنانتان بەجێی ھێشتوون، ئەمەش دوای ئەنجام دانی وەسیەتێک کردوویانە، یان دانەوەی قەرز کە لەسەریانە ، ژنەکانتان چواریەکی میراتتان دەگرن بەمەرجێ منداڵتان نەبێ، جا ئەگەر تەنھا یەک ژنتان ھەبوو ، ھەموو چوار یەک بۆ ئەو دەبێت، خۆ ئەگەر زیاتر بوون ئەوا بەیەکسانی دابەش دەکرێ لەنێوانیاندا، خۆ ئەگەر مناڵیشتان ھەبوو ژنانتان ھەشت یەکی میراتەکەیان پێ دەدرێ، پاش دانەوەی قەرزێک لەسەرتانە یان پێکھێنانی وەسیەتێک کردووتانە ....

دووەم: ئەو میراتەی ماوەتەوە ھەموو بۆ مناڵەکانی مردووە، کوڕ دوو ئەوەندەی کچ میرات دەبات.

سێیەم: خوشک و برای مردوو ھیچ میرات وەرناگرن، چونکە بێ بەش دەبن بەھۆی مناڵەکانی مردووەکەوە.

میرات دەبێت یەکسەر دابەش بکرێت دوای مردنی کەسە، سەبارەت بە خێزانی مردووەکە بۆچی میراتی وەرنەکرتووە هەتا دوای شووکردنەوە؟ بێگومان میرات دابەش کردن تاخیر کراوە، بەلێ میرات وەردەگرێت ئەگەر شووی کردبێتەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام