پرسیار: ئێمە زۆرجار کە مشک دەگرین بە زیندووی لەناو ئاو دادەنێین تا دەخنکێت، ئایا کوشتن بە ڕێگایە دروستە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نابێت ئاژەڵ ئازار بدەیت و بە شێوەیەکی دڕندانە بکوژیت، بەڵکو دەبێت بە جوانی بیکوژی، خنکاندنی ئاژەڵ یەکێکە لە جۆرەکانی کوشتنی ئاژەڵ بە شێویەکی دڕندانە ئەگەر ئاوەکە گەرم بێت، بۆیە موسلمان دەبێت تەقوای خوا بکات و ئاژەڵ بەجوانی بکوژێت، هەتا زانایان دەڵێن نابێت مشک لەسەر سیکۆتین بەجێ بهێلیت هەتا دەمرێت، بەڵکو دەبێت بیکوژیت هەتا زوو بمرێت.
کەواتە خوای گەورە چاکەی لەسەر هەموو شتێک داناوە، دەبێت مرۆڤ چاکەکار بێت هەتا لە ئاژەڵ کوشتن و سەربڕین و هەموو شتەکانی تر.
عن أبي يعلى شداد بن أوس، عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : (إن الله كتب الإحسان على كل شيء، فإذا قتلتم فأحسنوا القتلة، وإذا ذبحتم فأحسنوا الذبحة، وليحد أحدكم شفرته، وليرح ذبيحته). رواه مسلم.
کەواتە مشک خنکاندن بە ئاو دوو حالەتە:
یەکەم: ئەگەر ئاوەکە گەرم بێت دەڵێن تووندترە، چونکە ئاوی گەرم بە ئاگر گەرم دەکرێت، نابێت ئاژەڵ سزا بدەیت یان بکوژیت بە ئاگر، ئاوی گەرمیش نزیکە لە ئاگر ئەگەر کوشتن نەبێت بە ئاگر، هەروەها ئاوی گەرم سزادانی ئاژەڵی تێدایە.
دووەم: ئاوی ئاسایی، ئەمەش نەکرێت باشترە، چونکە کوشتنە بە خنکاندن، ئەمەش پێچەانەی فەرموودەیە، واللە أعلم.