سەردێری پرسیار:پاداشتی نوێژی بە کۆمەل بۆ پیاو و ئافرەت ھەمان پاداشتە ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:214

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئافرەت کە دەچێت بۆ مزگەوت بۆ نوێژی بە کۆمەڵ هەمان خێرو پاداشتی پیاوانی هەیە لە نوێژی بە کۆمەڵ ؟

دەقی وەڵام:



وەلام //جياوازی هەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە :

یەكەم // هەندێک زانا دەلێن پاداشتی نوێژی بە كومەڵ لە مزگەوت تایبەتە بە پیاوان بۆ ئافرەت ئەم پاداشتەی نیە ، بە بەلگەی :

(۱) عن ٲم سلمة رضی الله عنها قالت : قال رسول الله صلی الله علیە وسلم : (( خیر مساجد النساء قعر بیوتهن)) رواە احمد فی المسند(۲۹۷/٦) .

واتە : باشترین مزگەوت و شوێنی بۆ نوێژ ئافرەت ناو مالەكەیەتی .

(۲) عن ابی هریرە رضی الله عنە قال : قال رسول لله صلی الله علیە وسلم : (( صلاة الرجل في الجماعە تضعف علی صلاة بیتە و سوقە خمسا و عشرین ضعفا.......)) متفق علیە .

واتە: نوێژی پیاو بەكومەڵ بیست و پێنج پلە خیرەكەی بۆ زیاد دەكرێت بەسەر نوێژەكەی لە مالەكەیدا یان لە بازاریدا .

ابن ڕەجەب ڕحمەتی خوا لێ بێت دەفەرمووێت : (( "صلاة الرجل فی الجماعە تضعف " ئەمه بەلگەیە كە نوێژی ئافرەت بە کۆمەڵ بۆی زیاد نابێت ، چونكە نوێژ لە مالەوە خێری زیاترە و باشترە بۆی . )) فتح الباری ج٤ لاپەڕە ۳٤

خاوەنی کتابی زبدة الأفهام دەفەرمووێت : (( "صلاة رجل " مەبەستی پیاوە نەك ئافرەت ، چونكە نوێژی ئافرەت لە مالەوە باشترە لە مزگەوت .)) زبدة الأفهام ج۱ لاپەڕە ۲۲٦

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زیاد بوونی پاداشتی نوێژی بە كومەڵ تایبەتە بە پیاوان چونكە فەرمان بە پیاوان كراوە و لەسەریان واجبە ، لەبەر ئەوە فەرموودەكە دەفەرمووێت : " صلاة الرجل في الجماعە تضعف علی ... " ، كەواتە لەسەر ئەمە ئافرەت ئەم پاداشتە وەرناگرێت......))

دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن ئافرەت پاداشتی نوێژی كومەڵی بۆی هەیە ، كە ئەمە وتەیەكە لە وتەكانی شافعی ، حنابلە ، ..... هتد ، بەلگە :

(۱) عن عبدالله بن عمر رضی الله عنهما : أن رسول الله صلی الله علیه وسلم قال : (( صلاة الجماعە أفضل من صلاة الفذ بسبع وعشرین درجة )) رواە البخاری (٦٤٥) مسلم (٦٥٠) .

واته : نوێژی بە كومەڵ بیست و حەوت پلە خێری زیاترە لەوەی نوێژ بە تەنیا بکەیت.

وتەی راست وتەی یەكەمە كە ئافرت پاداشتی نوێژ بە كومەڵی بۆی نییە وەك پیاو ، بەلکو ئەم پاداشتە تایبەتە بە پیاو .

زانایان دەلێن نوێژی ئافرەت لە مالەكەی یان فندقی بۆی خێرترە لە مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت .

ام حمید دەلێت : ئەی پێغەمبەر خوای من دەمەوی نوێژ لەگەل تۆ دا بكەم ، وتی : ((من زانیم تۆ حەزدەكەی نوێژ لەگەل من بكەی ، نوێژی تۆ لە ماڵی خۆت باشترە لە حوجرەی خۆت ، وە نوێژی تۆ لە حوجرە خۆت باشترە لە دار ،[ دار ، واتە : شوێنێكی گەورەیە كە لە چەند خانووێک پێک دێت ، ئەگەر وردببیەوە لە قورئان باسی بەهەشتی کردووە بە الدار نەک بیت ] ، وە نوێژی تۆ لە دار باشترە لەمزگەوتی قەومەکەت ، وە نوێژی تو لە مزگەوتی قەومەکەت باشترە لە مزگەوتی من .)) رواە احمد (۲٥۸٤۲)، (وحسنە الالبانی فی ""صحیح الترغیب والترهیب ""

بەلام سەبارەت بە پیاو هەموو زانایان یەك دەنگن كە نوێژی پیاو لە مزگەوت بە كومەڵ خێری زیاترە لەوی کە لە ماڵ بكات .

لە الموسوعة الفقهیة باس كراوە دەلێت : (( هەموو زانایان یەكدەنگن كە نوێژی پیاو لە مزگەوت بە كۆمەل باشترە لەوەی لە مالەكە بە تەنها بكات .....)) الموسوعة افقهیة ج۸ لاپەرە ۲۳۱

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) زانایان دەلێن پاداشتی نوێژی بە كۆمەڵ لە مزگەوت تایبەتە بە پیاوان ، ئافرەت ئەو پاداشتەی بۆی نی یە .

(۲) نوێژی ئافرەت لە مالەكەی دا پاداشتی زیاترە لە مزگەوتی پێغەمبەر و مزگەوتی حەرام .

(٣) هەموو زانایان یەك دەنگن كە نوێژی پیاو بە كۆمەل لە مزگەوت باشترە لەوەی کە بە تەنیا لە مالەوە دەکات .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام