سەردێری پرسیار:ئایا ئەگەر ئیمام هەستاوە بۆ ڕەکاعەتی پێنجەم لەنوێژی چوار ڕەکاعەتی، وەک نیوەڕۆ ئایا مەئمومەکان لەگەڵی هەڵدەستن چونکە لە زیادە نابێت شوێن ئیمام بکەوین؟ ئایا سوجدەی سەهو دوای سەڵام دەبات یان پێش سەلام؟ ئایا ئەوەی هەلنەستاوە سوجدەی سەهوە دەبات لەگەڵ ئیمام؟

بەرواری دانان :2020-08-26 کۆدی پرسیار:2141

پرسیار:

پرسیار: ئایا ئەگەر ئیمام هەستاوە بۆ ڕەکاعەتی پێنجەم لەنوێژی چوار ڕەکاعەتی، وەک نیوەڕۆ ئایا مەئمومەکان لەگەڵی هەڵدەستن چونکە لە زیادە نابێت شوێن ئیمام بکەوین؟ ئایا سوجدەی سەهو دوای سەڵام دەبات یان پێش سەلام؟ ئایا ئەوەی هەلنەستاوە سوجدەی سەهوە دەبات لەگەڵ ئیمام؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دەبێت ئەوانەی لە دوای ئیمامەوە نوێژ دەکەن ئاگاداری بکەنەوە ئەگەر سەهوی کرد یان هەستاوە بۆ ڕەکاعەتی پێنجەم، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ڕەکاعەتی چوارەم، تەحیات دەخوێنێت ئەگەر نەی خوێندبێت سەلاواتیش دەخوێنێت پاشان دوای سەلام دانەوە دوو سوجدەی سەهو دەبات. بەڵام ئەگەر تەحیاتی خوێندبێت پێش ئەوەی هەستێت بۆ ڕەکاعەتی پێنجەم پاشان گەڕاوە ئەو کات تەنها سەلاوات دەخوێنێت پاشان دوو سوجدە دەبات دوای سەلام دانەوە.

ئەگەر ئیمام هەر بەردەوام بوو لەسەر نوێژ تەواو کردن بۆ پێنج ڕەکاعەت دوای ئاگادار کردنەوە، زانایان دەلێن نوێژی بەتالە و هەر کەسێک شوێنی بکەوێت نوێژی ئەویش بەتالە.

بەڵێ نوێژ خوێنەکان دەبێت سوجدە ببەن لەگەڵ ئیمام، چونکە سەهوی ئیمام بۆ نوێژخوێنەکانیشە، بەڵگە:

عَنْ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عنه عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (لَيْسَ عَلَى مَنْ خَلْفَ الإِمَامِ سَهْوٌ، فَإِنْ سَهَا الإِمَامُ فَعَلَيْهِ وَعَلَى مَنْ خَلْفَهُ). رَوَاهُ التِّرْمِذِيُّ وَالْبَيْهَقِيُّ بِسَنَدٍ ضَعِيفٍ.

واتە: لە عمر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت؛ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (لەسەر ئەو کەسەی بەدوای ئیمامەوە نوێژ دەکات سەهو نییە، ئەگەر ئیمام سەهوی کرد لەسەر نوێژخوێنەکانیشە).

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ئەگەر ئیمام سەهوی کرد واجبە لەسەر مأموم لەگەڵ ئیمام سوجدەی سەهو ببات، هەر چەندە فەرموودەکە لاوازە بەڵام هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام