پرسیار: حوکمی بە ڕۆژووی بوونی عاشورا بە تەنیا؟
وەڵام: زانایان دەلێن ھەر کەسێک تەنھا ڕۆژی دەیەم لە مانگی محڕەم بەڕۆژوو ببێت دەبێتە کەفارەتی تاوانی ساڵێک، پاداشتی کەم نابێت بەلام لەگەڵ ئەمەش جیاوازی ھەیە: ١- ھەندێک زانا دەلێن باش نییە تەنھا ڕۆژی دەیەم بەڕۆژوو ببیت، چونکە خۆ چوواندنە بە ئەھلی کتاب، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی ابن عباس و ئەحمەد و ھەندێک حەنەفییەکانە. ٢- ھەندێک زانای تر دەلێن ھیچ کەراھەتی تێدا نییە ئەگەر تەنھا ڕۆژی دەیەم بەڕۆژوو ببیت. کەواتە هەر چوار مەزهەبەکان و زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە تەنھا ڕۆژی دەیەم بەڕۆژوو بێت ئەگەر توانای بەڕۆژوو بوونی ڕۆژووی نۆیەمیشی ھەبێت، بەلام لەگەڵ ئەمەش پاداشتی کەم نابێت و ناتوانی بلێیت نابێتە کەفارەتی تاوانی ساڵێک چونکە فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە، بەڵگە: - عن عبدِ اللهِ بنِ عبَّاس رَضِيَ اللهُ عنهما، قال: قال رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (لئِن بقيتُ إلى قابلٍ، لأَصُومنَّ التَّاسِعَ). رواە مسلم (١١٣٤). ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ڕۆژووی عاشورا کەفارەتی تاوانی ساڵێكە، کەراھەتی تێدا نییە ئەگەر بە تەنیا بگریت). فتاوی الکبری. زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن: (دروستە ڕۆژی عاشورا بە تەنھا بەڕۆژوو ببیت، بەلام باشتر وایە ڕۆژێک پێش یان پاش بەڕۆژوو ببیت، کە سونەت جێگیر بووە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: "ئەگەر من بمێنم بۆ ساڵی داھاتوو ئەوە ڕۆژی نۆیەمیش بەڕۆژوو دەبم" رواە مسلم، ابن عباس دەفەرمووێت: واتە ڕۆژی نۆیەمیش لەگەڵ ڕۆژی دەیەم دەگرم). اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء ( 11/401 ). ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (کەڕاھەتی تەنھا بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عاشورا شتێک نییە ھەموو زانایان لەسەری یەک دەنگ بن، چونکە ھەندێک زانا دەلێن ھیچ کەڕاھەتی تێدا نییە ئەگەر بە تەنھا بگریت، بەلام باشتر وایە ڕۆژێک پێشی یان ڕۆژێک پاشی لەگەڵ بگریت، ڕۆژی نۆیەم لەگەڵی بگریت باشترە لە ڕۆژی یازدەم، واتە باشتر وایە ڕۆژێک پێشی بگریت لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: "ئەگەر من بمێنم بۆ ساڵی داھاتوو ئەوە ڕۆژی نۆیەمیش بەڕۆژوو دەبم" واتە ڕۆژی نۆیەمیش بەڕۆژوو دەبم لەگەڵ ڕۆژی دەیەم، زانایان دەلێن عاشورا سێ حالەتی ھەیە: حالەتی یەکەم: ڕۆژێک پێش عاشورا یان ڕۆژێک پاش عاشورا لەگەڵی دەگریت. حالەتی دووەم: تەنھا ڕۆژی عاشورا بەڕۆژوو دەبیت. حالەتی سێیەم: ڕۆژی پێش و پاش عاشورا لەگەڵ عاشورا دەگریت "واتە سێ ڕۆژ لەسەر یەک". دەلێن باشتر وایە ڕۆژی پێش وپاشی لەگەڵ بگریت "واتە سێ ڕۆژ لەسەر یەک"، پاشان باشترا وایە ڕۆژی نۆیەم و دەیەم بگریت، پاشان باشتر وایە ڕۆژی دەیەم و یازدەم بگریت، پاشان تەنھا ڕۆژی دەیەم بگریت، ئەوەی بۆ من دیار بێت تەنھا ڕۆژی دەیەم بەڕۆژوو بوون مکروھ نییە، بەلام باشتر وایە ڕۆژێک پێش یان پاش لەگەڵی بگریت). مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد العشرون - كتاب الصيام.