پرسیار: موباح واتای چییە ئەگەر بە نموونە وەڵام بدەنەوە سوپاستان دەکەم؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە واجب و سونەت و حەڕام و مەکروە و مباح دەڵێن:
- واجب: ئەوەیە شارع فەرمانی کردووە دەبێت هەر ئەنجام بدرێت، پێشی دەڵێن فرض، هەر موسلمانێک ئەنجامی بدات پاداشت بۆی هەیە و هەر کەسێک تەرکی بکات تاوانبار دەبێت.
نموونە: پێنج نوێژ و ڕۆژووی ڕەمەزان و زەکات و حەج ئەگەر کەسێک توانای هەبێت.
- سونەت: ئەوەیە شارع فەرمانی کردووە بەڵام لەسەری واجب جییە ئەجامی بدات، پێشی دەڵێن مستحب یان سنة یان مسنون یان نفل، هەر موسلمانێک ئەنجامی بدات پاداشت بۆی هەیە و هەر کەسێک تەرکی بکات تاوانبار نابێت.
نموونە: نوێژ کردن بێجگە لە پێنج نوێژەکان و ڕۆژووی شەوال و زیکر کردن.
- حەڕام: ئەوەیە شارع نەهی کردووە دەبێت وازی لێ بهێنێت، هەر کەسێک تەرکی بکات پاداشت بۆی هەیە و هەر کەسێکیش ئەنجامی بدات تاوانبار دەبێت و شایستەی سزایە.
نموونە: زینا کردن و عەرەق خواردنەوە و ئازاردانی دایک و باوک.
- مەکروه: ئەوەیە شارع نەهی کردووە بەلام لەسەری واجب نییە تەرکی بکات، هەر کەسێک تەرکی بکات پاداشت بۆی هەیە و هەر کەسێکیش ئەجامی بدات تاوانبار نابێت.
نموونە: مانەوە و قسە کردن دوای نوێژی عیشا ئەگەر ئامۆژگاری و شتی باش نەبێت و نوێژی سونەت کردن دوای نوێژی بەیانی هەتا خۆرهەڵات، وە دوای عصر هەتا خۆر ئاوابوون.
- موباح: شتێکە پەیوەندی بە فەرمان و نەهییەوە نییە، هەر کەسێک بیکات نە پاداشت لەسەری وەردەگرێت و نە تاوانبار دەبێت، بەڵام ئەگەر نییەتی باشی هەبێت بۆی بە عیبادەت حساب دەکرێت، هەروەها ئەگەر نییەتی خراپەی هەبێت بۆی بە خراپە دەنووسرێت.
نموونە: خواردن و خواردنەوە و کڕین و فرۆشتن و گەشت کردن، ئەگەر کەسێک خواردن بخوات بۆ ئەوەی بەهێز ببێت بۆ نوێژ کردن و زیکر کردن، یان کەسێک بخەوێت بەو نییەتە بۆ ئەوەی چالاک بێت بۆ عیبادەت کردن، ئەوکاتە خواردن و خواردنەوە و نووستن بۆی بە عیبادەت دەنووسرێت، ئەگەر نییەتی ئەوەی هەبێت بۆ خراپە چاڵاک بێت ئەو کاتە بە خراپە بۆی دەنووسرێت.