پرسیار: کچێک دەیەوێت بە ڕۆژوو بێت بەڵام دایک و باوکی ڕازی نەبن، ئایا دروستە بەڕۆژوو بێت؟
وەڵام: زانایان دەلێن گوێڕایەلی کردنی دایک و باوک ئەم دوو حالەتەیە:
حالەتی یەکەم: گوێڕایەلی کردنیان بۆ تەرک کردنی واجب یان کردنی حەڕامێک، لەم حالەتە نابێت گوێڕایەلیان بکەیت، وەک تەرک کردنی نوێژی واجب یان ڕیش تاشین یان خەلک کوشتن بە ناحەق.
حالەتی دووەم: گوێڕایەلی کردنی دایک و باوک لە تەرک کردنی سونەت، دەلێین:
١-ئەگەر دایک و باوک فەرمان بە مناڵی خۆیان بکەن فلانە سونەت مەکە لەبەر سوودی خۆیان "واتە لەبەر سوودی دایک و باوک"، یان لەبەر ترسی لەسەر منالەکەیان زیانی بۆیان هەیە، لەم حالەتە واجبە گوێڕایەلی دایک و باوک بکات.
نموونە: باوکی فەرمانی پێ دەکات بەڕۆژوو نەبێت لەبەر لاوازی لاشەی، یان چاودێرییان بکات کە پێویستیان پێیە یان بە ئوتومبێل بیانگەینێت بۆ شوێنێک.
٢-ئەگەر دایک و باوک فەرمان بە مناڵی خۆیان بکەن فلانە سونەت مەکە لەبەر بێ دینی خۆیان، یان لەبەر ھەواو ئارەزووی خۆیان، یان عەقلیان کامل نییە، لەم حالەتە نابێت گوێڕایەڵیان بکەیت و دەبێت بە شێوەیەکی جوان مامەلەی لەگەل بکەیت.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەبێت گوێڕایەلی دایک و باوک بکەیت بۆ بێجگە لە تاوان ئەگەر چی دایک و باوک خراپیش بن، ئەمە وتەی ئەحمەدە ، ئەمەیان ئەگەر سوودی بۆ ھەردووکیان ھەبوو و نەک زیان). الفتاوى الكبرى (٥/٣٨١).