سەردێری پرسیار: یەکێک ژن دەخوازێت بە چوار ملیۆن دینار و مارەیەکەی بیست مسقاڵ زێڕە، ئەمە چۆنە لە شەرعدا؟

بەرواری دانان :2020-09-02 کۆدی پرسیار:2151

پرسیار:

پرسیار: یەکێک ژن دەخوازێت بە چوار ملیۆن دینار و مارەیەکەی بیست مسقاڵ زێڕە، ئەمە چۆنە لە شەرعدا؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن واجبە مارەی ئافرەت بدرێت، زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون مارەیی دەبێت مال بێت، وەک زێڕ و زیو و هەر شتێکی تر مولک بێت و پارە بکات.

عن عمرو بن شعیب، عن أبیە، عن جدە، قال: قال رسول اللە صلی اللە علیە وسلم: (أيما امرأةٍ نُكِحَتْ على صداقٍ أو حباءٍ أو عدةٍ قبل عصمةِ النكاحِ فهو لها، وما كان بعدَ عصمةِ النكاحِ فهو لمنْ أُعطيهُ، وأحقُ ما يُكْرِمُ عليهِ الرجلُ ابنتهُ وأختهُ). رواە أحمد (١١/٣١٣)، والنسائي (٦/١٢٠)، وابن ماجە (١٩٥٥).

واتە: لە عمرو بن شعیب دەگێڕنەوە، ئەویش لە باوکییەوە، ئەویش لە باپیریەوە، دەڵێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (هەر ئافرەتێ مارە ببڕێ لەسەر بڕێ مارەیی، یان لەسەر خەلاتێک، بۆ خۆی بێ یان بۆ باوک و برا و کەس و کاری بێت، هەر شتێ لەم شتانە لە گرێ بەستی مارە بڕینەکەدا بێت، ئەوە هی ژنەکەیە، با بەناو دابێ بە کەسێکی تر، بەڵام ئەگەر لە پاش مارە بڕین شت درا بە ژنە مارە بڕاوەکە یان باوکی یان کەس و کارێکی، ئەوە هی ئەو کەسەیە کە دراوە پێی، لە ڕاستیدا لە جێگای خۆیەتی و کارێکی تەواو و شایانە، کە پیاو بەهۆی کچی خۆیەوە ڕێزی لێ بگیرێ و خەلات بکرێ، هەروەها ئەگەر بەهۆی خوشکی خۆیەوە ڕێزی لێ بنرێ و خەلاتی پێ ببەخشرێ).

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە هەر شتێک لە عەقدی نیکاح باس بکرێت چ مارەیی بێت یان پارە یان خەڵات، ئەوە هەمووی بۆ ئافرەتە ئەگەر چی بە ناوی کەسانی تریش بدرێت، چونکە ئەمە نادرێت ئیلا بۆ نیکاحی چاوەڕوانکراو نەبێت.

سەبارەت بەوە پاش مارە بڕین شت درا بە ژنە مارە بڕاوەکە، یان باوکی یان کەس و کارێکی، ئەوە هی ئەو کەسەیە کە دراوە پێی، لە ڕاستیدا لە جێگای خۆیەتی و کارێکی تەواو و شایانە، کە پیاو بەهۆی کچی خۆیەوە ڕێزی لێ بگیرێ و خەلات بکرێ، هەروەها ئەگەر بەهۆی خوشکی خۆیەوە ڕێزی لێ بنرێ و خەلاتی پێ ببەخشرێ.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (چونکە دوای نیکاح بە هەدیە حساب دەکرێت و جێگای هەدیە دەگرێتەوە، بەڵام پێش مارە کردن یان کاتی مارە کردن بە پابەند کردن حساب دەکرێت، ئەو مالەی پیاو لەسەری پابەند دەکرێت تەنها بۆ ئافرەتە، خوای گەورە دەفەرمووێت: "(وَآتُوا النِّسَاءَ صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً) {النساء:٤}). فتح ذي الجلال والٳكرام (۱۱/۲٤٥).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام