پرسیار: چارەسەر چیە بۆ ئەو مرۆڤەی فێرە خوێکی خراپ بووە کە پڕبەدڵ حەزدەکا وازی لێ بێنێت لەبەر ترسی خوای گەورە، بەڵام هەرجارێک بڕیار دەدات دوای ماوەیەک هەمان ئەم کارە ناشیرنە دەکاتەوە زۆر تۆبه دەکات بەڵام دواتر دیسان کارەکە دووباردەکاتەوە، زۆر لێی بێزارە و دەیەوێت وازی لێ بێنێت، تکایە ئامۆژگاریەکانت لەوانەیە سوودی هەبێت؟
وەڵام: سەرەتا زانایان دەڵێن خوی نهێنی یان استمناء حەڕامە، بەلگە:
١- خوای گەورە دەفەرمووێت: (والذین هم لفروجهم حافظون * ٳلا علی ٲزواجهم ٲو ماملکت ٲیمانهم فٳنهم غیر ملومین * فمن ابتغی وراء ذالك فٲولئك هم العادون) {المؤمنون: ٥-٧}.
واته: ئەوانەشن پارێزەری داوێنیانن، مەگەر لەگەل هاوسەری خۆیان یان کەنیزانیان (ئەوانەی مولکی خۆیانن)، جا بێگومان بەو ڕێگایە لۆمەکراو نابن و لێیان ناگیرێت، جا هەرکەسێک لە غەیری ئەو ڕێگایە هەول بدات بۆ جێ بە جێ کردنی ئارەزووی خۆی، ئەو جۆرە کەسانە دەست درێژی کەرو سنور بەزێنەرن.
ئیمام شافعی و چەند زانای تر ئەم ئایەتە دەکەنە بەلگە کە حەڕامە استمناء بکرێت بە دەست.
٢- خوای گەورە دەفەرمووێت: (ولیستعفف الذین لایجدون نكاحا حتی یغنهم الله من فضله) {النور:٣٣}.
واتە: ئەوانەی ناتوانن ژن بهێنن با خۆیان بگرنەوە و بەردەوام بن و ئارام بگرن و پاک ڕەفتار بکەن، هەتا خوای گەورە دەولەمەندیان دەکات بە فەزلی خۆی.
فەرمان کردن بە خۆگرتنەوە و پاراستن بەلگەیە کە دەبێت ئارام بگریت لەسەر ئەوانی تر وەک استمناء.
٣- عن عبداللە بن مسعود قال: قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم قال: (یا معشر الشباب، من ستطاع منكم الباءة فلیتزوج، فٳن ٲغض للبصر، و ٲحصن للفرج، ومن لم یستطع فعلیه بالصوم، فٳنه له وجاء). متفق علیە.
واتە: ئەی کۆمەڵەی گەنجان هەر کەسێک لە ئێوە توانای ژن هێنانی هەبوو ئەوا با ژن بێنێت، چونکە چاکترین هۆکارە بۆ چاو پارێزی و داوێن پارێزی، هەر کەسێک نەیتوانی ئەوا با بەڕۆژوو بێت چونکە بۆی دەبێتە قەلغان.
هەندێک مالکی ئەم فەرموودیە دەکەنە بەلگە کە استمناء حەڕامە، چونکە ئەگەر ڕێگە پێدراو بوایا دەیوت استمناء بکەن لە جیاتی ڕۆژوو چونکە ئاسانتر و خۆشترە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەلگەیە کە استمناء حەڕامە، ئەگەر دروست بوایا دەیوت استمناء بکەن چونکە ئاسانترە، هەروەها عادەتی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت وابوو ئەگەر سەرپشک کرابا لە نێوان دوو شت ئەوەی ئاسانتر هەلی دەبژارد ئەگەر تاوان نەبوایا، ئەمە بەلگەیە کە استمناء تاوانە). فتح ذي الجلال والإکرام (١١/١٤).
هەموو زانایان یەک دەنگن کە باشتر وایە استمناء نەکرێت، ابن حزم لەو زانایانەیە کە دەلێت باش نییە بکرێت و وە دەلێت لەڕەوشتی جوان نییە استمناء بکرێت، هەروەها هەموو زانایان یەک دەنگن ئەگەر نەکەیت پاداشت لەسەری وەردەگریت، هەروەها استمناء زیانێکی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە، دەلێن: کاریگەری هەیە لەسەر لاواز کردنی چاو و مێشک و فەرج چەندین شتی تر.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بە دلنیایی زیانی استمناء زۆر گەورەیە، حەق ئەوەیە کە استمناء حەرامە، نقل کراوە لە هەندێک لە هاوەلان و تابعین کە ڕێگەیان داوە بۆ استمناء کاتی پێویست، وەک: ترسی تووش بوون بەزینا لێی ڕزگار نەبێت ئیلا بە استمناء نەبێت). مجموعة الفتاوی ابن تیمییة (١٠/٥٧٣-٥٧٥).
کەواتە زانایان ڕوخسەتیان داوە بۆ استمناء لەم دوو حالەتە:
یەکەم: ئەگەر ترسی تووش بوون بە زینای هەبێت، بەلام بەمەرجێک توانای ژن هێنانی نەبێت، لەم حالەتە ئەوە هەلدەبژێرێت کە زیانی کەمترە.
دووەم: ئەگەر خێزانی خۆی بێت دروستە ژن استمناء بۆ پیاوی خۆی بکات، وە بە پێچەوانەشەوە پیاو بۆ خێزانی خۆی بکات، بەلام ئاو لەخۆ هێنانی پیاو بەدەستی خۆی بێ ئافرەت یان ئافرەت بەدەستی خۆی بێ پیاوی ئەمەیان نابێت و حەڕامە، کچ و ژنیش وەک پیاو وان بۆ حەڕامی استمناء.
چارەسەر بۆ ڕزگار بوو لە خوی نهێنی:
١-ئەگەر کوڕ بێت دەبێت هەول بدات ژن مارە بکات، ئەگەر کچیش بێت دەبێت شوو بکات، زەواج باشترین ڕێگایە بۆ ڕزگار بوون لە خوی نهێنی، ئەگەر توانای ژن هێنانی نەبوو دەبێت بە ڕۆژوو بێت.
٢-دەبێت هەول بدات ئەو وەسواسانەی شەیتان بۆ مرۆڤ دەهێنێت لایبدات، چونکە یەکەم جار وەسواسە دەبێتە خوی نهێنی و تووش بوون بە زینا.
٣-دەبێت خۆی بە دوور بگرێت لە نەزەر و سەیر کردنی شتی حەڕام، ئەمانە دەرگان بۆ کردنەوەی دەرگای وەسواس و تووش بوون بە خراپە.
٤-هەوڵ بدات خۆی خەریک بکات بە عیبادەت کردن بە هەموو جۆرەکانییەوە، ئەو فراغە پڕ بکاتەوە بە کردەوەی باش.
٥-بیر لەوە بکاتەوە کە خوی نهێنی چ زیانێکی گەورەی بۆ مرۆڤ هەیە، کاریگەری هەیە لەسەر لاواز کردنی چاو و مێشک و فەرج و پشت ئێشان و چەندین شتی تر کە پزیشکەکان باسیان کردووە.
٦-بەردەوام بوون لەسەر زیکر و ئادابی شەرعی، هەروەها بەردەوام بوون لەسەر دەست نوێژ گرتنەوە.
٧-ورەیەکی بەرزی هەبێت تەسلیمی شەیتان نەبێت، بێ ئومێد نەبێت لە سۆز و بەزەیی خوای گەورە، چونکە بێ ئومێد بوون لە سۆز و بەزەیی خوا گەورەترە لە تاوانەکە، چونکە ئەگەر گەیشتە ئەو ڕادەیە ئینکاری سۆز و بەزەیی خوای گەورە بکات تووشی کوفرە بووە پەنا بەخوا.
٨-بەردەوام داوا لە خوا بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای خوای گەورە، کەس نییە تاوان نەکات، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (ئەگەر ئێوە تاوان نەکەن خوای گەورە لەناوتان دەبات و خەڵکانێک دەهێنێتە سەر زەوی تاوان بکەن و تەوبە بکەن).
سوپاس بۆ خوای گەورە دینی ئیسلام هەمووی ڕەحمەت و نیعمەتە، تاوانبار تاوان دەکات و تەوبە دەکات، خوای گەورە ئەو تاوانەی بۆ دەگۆڕێت بە چاکەن دوای تەوبەیەکی ڕاست و دروست، زۆر جار مرۆڤ ئەگەر تاوان نەکات لە خۆ بایی دەبێت، بۆیە زانایان دەڵێن ئادەم سەلامی خوای لێ بێت دوای تەوبە کردن حالی باشتر بوو لە پێش تاوان کردن، چونکە زیاتر خۆی زەلیل دەکرد بۆ خوای گەورە، مەبەستمان ئەوە نییە بڵێین ئادەم پێش تاوان کردن لەخۆ بایی بوو پەنا بەخوا.
خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلا أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ) {القیامة: ٢}، هەندێک دەڵێن ئەم (لا)یە لای سوێند خواردنە، واتە خوای گەورە سوێند بەو نەفسە دەخوات کە لۆمە و سەرزەنشتی نەفسی خۆی دەکات، زانایان دەلێن کەسێک لۆمەی نەفسی خۆی بکات نیشانەی ئەوەیە نەفسەکەی باشە، چونکە خوای گەورە سوێند بەو نەفسە دەخوات، نەفسێک حەز بکات تووشی تاوان نەبێت، یان پێ ناخۆش بێت تووشی تاوان بووە و لۆمەی نەفسی خۆی بکات، نیشانەی ئەوەیە نەفسێکی باشە.
داواکارم لە خوای گەورە دەرگای خێر و چاکە و زەواج بۆ هەموو گەنجانی موسلمان بکاتەوە و بیانپارێزێت لە تاوان و خراپە.