سەردێری پرسیار: ترمذي کاتێک دەڵێت: (حدیث حسن و صحیح) واتای چییە؟

بەرواری دانان :2020-09-06 کۆدی پرسیار:2157

پرسیار:

پرسیار: ترمذي کاتێک دەڵێت: (حدیث حسن و صحیح) واتای چییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ترمذي ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە زۆر فەرموودە دەڵێت: (حدیث حسن صحیح)، زانایان سەبارەت بەم وتەیەی ترمذي چەند وتەیان هەیە:

١-هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون لەوانەیە مەبەستی ئەوە بێت ئەم فەرموودەیە دوو سەنەدی جیاوازی هەیە، سەنەدێکیان حەسەنە و ئەوەی تر صحیحە، بۆیە دەڵێت حسن صحیح.

٢-هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون لەوانەیە مەبەستی ئەوە بێت ئەم فەرموودەیە لای هەندێک زانا حەسەنە و لای هەندێک زانای تر صحیحە.

٣-هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون لەوانەیە بە گومان بێت بۆیە دەڵێت حەسەنە یان صحیحە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام