سەردێری پرسیار:گەر کچێک پێشتر تاوانێک گەورەی کردبێت، دواتر تەوبە بکات، ئایا دەتوانێت هاوسەرگیری بکات؟ چونکە مامۆستایەکی ئایینی دەیوت من خۆم هیچ ئافرەتی بەو شێوەیە ناهێنم، یان چ دوعایەک باشە بۆ هاوسەرگیری؟

بەرواری دانان :2020-09-07 کۆدی پرسیار:2160

پرسیار:

پرسیار: گەر کچێک پێشتر تاوانێک گەورەی کردبێت، دواتر تەوبە بکات، ئایا دەتوانێت هاوسەرگیری بکات؟ چونکە مامۆستایەکی ئایینی دەیوت من خۆم هیچ ئافرەتی بەو شێوەیە ناهێنم، یان چ دوعایەک باشە بۆ هاوسەرگیری؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ئافرەت و پیاو هەردووکیان تووشی تاوان دەبن، بەڵام ئافرەت ناسکتر و هەستیارترە، بۆیە ئافرەت دەبێت ئاگای لەخۆی بێت چونکە وەک پیاو نییە.

بەڵێ ئافرەت دەتوانێ هاوسەرگیری بکات، مامۆستایی ئایینی ئافرەتی بەو شێوەیەی ناوێت مانای ئەوە نییە لەسەری حەڕامە شوو بکات، گریمان ئەو تاوانە گەورەیە زینا بێت، یان کەسێک ئافرەتی گواستۆتەوە کچ نەبووە، زانایان دەلێن نابێت پیاو دڵ پیس بێت و نابێت گومانی خراپ بە ئافرەت ببات و نابێت بێ بەلگە کێشە دروست بکات و ئابڕۆی ئافرەت ببات، وە نەمانی کچێنی کچ بە ھۆی ئەم ھۆکارانەیە:

یەکەم: لەوانەیە کچێنی کچ لاچوو بێت بە ھۆی یاری کردنی کچ بە نەفسی خۆی یان ھۆی تر بێجگە لە فاحیشە.

دووەم: لەوانەیە کچێنی کچ لاچوو بێت بەھۆی فاحیشە بەلام زۆری لێی کراوە.

سێیەم: لەوانەیە کچێنی کچ لاچوو بێت بەھۆی فاحیشە بە ئارەزووی خۆی بەڵام تەوبەی کردووە.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ئافرەت وتی کچێنیم لاچوووە بێ ئەوەی تووشی فاحیشە ببم، ئەوا ھیچی لەسەر نییە، یان ئەگەر ئافرەت بلێت بەھۆی زینا بووە بەلام دەستیان بەسەرم داگرت یان زۆریم لێکراو پێم خۆش نەبوو، ھەروەھا ئەمەش زیانی نییە، یان ئەگەر بلێت من تەوبەم کردووە و پەشیمان بوومەتەوە ئەمەی کردووە لە حالەتی ساویکاتی و نەزانین بووە پاشان تەوبەی کردووە و پەشیمان بووە، ئەوە زیانی نییە و نابێت ئابڕۆی ببردرێت و بەڵکو دەبێت دایپۆشێت، ئەگەر پیاو گومانی بەزۆری بۆ ئەوە چوو ڕاستگۆیە و بەردەوام دەبێت ئەوا با بیھێلێتەوە لە لای خۆی، ئەگەرنا ئەوا تەلاقی بدە لەگەڵ دایپۆشین، ئەوە دیار نەخات کە ھۆکاری فیتنە و شەڕ بێت). فتاوى الشيخ ابن باز (٢٠/ ٢٨٦-٢٨٧).

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەمووێت: (ئەگەر یەکێک لە ژن و پیاو مەرجێکی دانا وەک مال و جوانی و کچێنی شتی تری وەک ئەمانە، ئەوا بۆی ھەیە فسخ بکات عەقدی زەواج ئەگەر ئەو مەرجی تیا نەبوو، کە ئەمە ڕاستی ئەحمەد و شافعی و ڕووکەشی وتەی مالکە، وە وتەی ھەیە کە ناتوانێت فسخ بکات ئیلا بۆ ئازادی و دین). مجموع الفتاوى (٢٩/١٧٥).

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر مەرجی دانا کچ بێت دوای کچ نەبوو بۆی ھەیە فسخ بکات.

ئەگەر پێش چوونە لای بێت ئەوا مارەی بۆ ئافرەت نییە، وە ئەگەر دوای چوونە لای بێت ئەوا مارەی بۆی ھەیە). زاد المعاد (٥/ ١٨٤-١٨٥).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی زانراو بێت لای زانایان:

١- ئەگەر مرۆڤ ئافرەتێک مارە بکات لەبەر ئەوەی کچە و مەرجی دانەناوە کە دەبێت کچ بێت، ئەوە سەرپشکی بۆی نییە و ناتوانێت فسخ بکات، چونکە کچێنی لادەچێت بە یاری کردنی ئافرەت بە نەفسی خۆی، یان لادەچێت بە زینا کردن بە زۆری لێکردن، مادەم ئەم ئەگەرە ھەیە بۆ پیاو نییە عەقدی زەواج فسخ بکات ئەگەر کچ دەرنەچوو.

٢- بەلام ئەگەر مەرجی دانا کچ بێت دوای کچ دەرنەچوو ئەوا بۆی ھەیە فسخ بکات). لقاءات الباب المفتوح ( 67/السؤال رقم 13).

هیچ دوعایەکی تایبەت نەهاتووە بۆ زەواج هەر دوعایەک دەکەیت دروستە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام