سەردێری پرسیار:ئەو کەسەی بوختانی زینای دا پاڵ کەسێک، پاشان حەدی لێ دەرکرا، بەڵام کەسە بوختان پێکراوەکە گەردەنی ئازا نەکرد ئایا لە قیامەت سزا ئەدرێ؟

بەرواری دانان :2020-09-09 کۆدی پرسیار:2163

پرسیار:

پرسیار: ئەو کەسەی بوختانی زینای دا پاڵ کەسێک، پاشان حەدی لێ دەرکرا، بەڵام کەسە بوختان پێکراوەکە گەردەنی ئازا نەکرد ئایا لە قیامەت سزا ئەدرێ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن حەد جێ بەجێکردن دەبێتە کەفارەت بۆی، بەلگە:

فەرموودەی عبادەی کوری سامت خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک تووشی ئەم تاوانانە ببێت و حەدی لەسەر جێ بەجێبکرێ لە دونیا، دەبێتە کەفارەت بۆی). رواە البخاری (۱٨)، مسلیم ( ۱۷۰۹).

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە مەبەست پێی بێجگە لە شیرکە، چونکە هەر کەسێک تووشی شیرک بێت حەد لەسەر جێ بەجێ کردن نابێتە کەفارەت بۆی). شرح صحیح مسلم (١١/٢٢٣).

موسلمان دەبێت تەوبە بکات و لەو شوێنەی تۆمەتی زینای داوەتە پاڵ بە باشە باسی بکات و باسی چاکەکانی بکات و داوای لێ خۆش بوونی بۆ بکات و دوعای خێری بۆ بکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام