سەردێری پرسیار:ئەگەر کەسێک موسلمانێک کافر بکات خۆی کافر دەبێتەوە؟

بەرواری دانان :2020-09-10 کۆدی پرسیار:2165

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر کەسێک موسلمانێک کافر بکات خۆی کافر دەبێتەوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک موسلمانێک کافر بکات موسلمانەکەش کافر نەبووبێت ئەوە تووشی تاوانێکی گەورە بووە، بەڵگە:

١-عن عبد الله بن عمر أن رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قال: (أَيُّمَا امْرِئٍ قَالَ لأَخِيهِ يَا كَافِرُ فَقَدْ بَاءَ بِهَا أَحَدُهُمَا إِنْ كَانَ كَمَا قَالَ وَإِلا رَجَعَتْ عَلَيْهِ). رواە مسلم (60).

٢-عن أَبِي ذَرٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: (لا يَرْمِي رَجُلٌ رَجُلا بِالْفُسُوقِ وَلا يَرْمِيهِ بِالْكُفْرِ إِلا ارْتَدَّتْ عَلَيْهِ إِنْ لَمْ يَكُنْ صَاحِبُهُ كَذَلِكَ). رواە البخاري (6045).

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە هەندێک زانا بەو فەرموودانەی داناوە کە کێشەی تێدایە، ڕووکەشی فەرموودەکە مەبەستی تری هەیە، چونکە مەزهەبی ئەهلی حەق ئەوەیە موسلمان کافر نابێت بە تاوان، وەک کوشتن و زینا و کەسێک بە برای خۆی بڵێت ئەی کافر.

ئەوەی باسمان کرد ئەگەر زانرا، ئەوە دەبێت بگوترێ فەرموودەکە لێکدانەوەی تری هەیە:

یەکەم: فەرموودەکە باسی ئەو حالەتەیە کەسێک کافر بکەی و کافر کردنی بە حەڵاڵ بزانیت، بەمە کافر دەبێت.

دووەم: ماناکەی ئەوە بۆی دەگەڕێتەوە بە کەم دانانی براکەی و تاوانی کافر کردنەکەی.

سێیەم: ئەم فەرموودەیە باسی خەوارجەکانە ئەوانەی موسلمانان کافر دەکەن، ئەمە وتەیەکی لاوازە.

چوارەم: ماناکەی ئەوەیە ڕایدەکێشێت بۆ کوفر، چونکە تاوان بەریدی کوفرە، ترسی ئەوەیە هەیە عاقیبەتی تووش بوون بێت بە کوفر.

پێنجەم: ماناکەی ئەوەیە تەکفیر کردنە بۆی دەگەڕێتەوە نەک حەقیقەتی کوفر، بەڵکو تەکفیر بۆی دەگەڕێتەوە، واللە أعلم).

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی: "مَنْ قَالَ لِأَخِيهِ يَا كَافِرُ فَقَدْ بَاءَ بِهَا أَحَدُهُمَا"، ناوی لە کەسەکە ناوە بە برا، خەبەری داوە بۆ یەکێکیان دەگەڕێتەوە، ئەگەر یەکێکیان کافر ببوایا و لە ئیسلام دەرچووبا بە برا وەسفی نەدەکرد). مجموع الفتاوى (٧/٣٥٥).

ابن باز ڕەحمەتی خوا لێ بێت دەفەرمووێت: (مانای فەرموودەکە ئەوەیە خۆت بپارێزە، نەک مانای ئەوە بێت کوفری گەورە بێت، بەڵکو مانای ئەوەیە خۆت بپارێزی لە وتەی خراپ، خاوەنەکەی لە مەترسییەکی گەورەدایە ئەگەر بە برای خۆی بڵێت کافر، دەبێت موسلمان زمانی خۆی بپارێزێت و قسە نەکات ئیلا زانستی هەبێت). نور علی الدرب.

موسلمان کافر کردن ئەم سێ حالەتانەن:

١-کەسێک موسلمانێک کافر دەکات و زانستی هەیە و بە بەڵگە کافری دەکات، فەرموودەکە ئەم کەسە ناگرێتەوە.

٢-کەسێک موسلمانێک کافر دەکات بێ زانست و کافر کردنی بە حەڵاڵ دادەنێت، لەم حالەتە حەڵاڵ کردنی هەر حەڕامێک و حەڕام کردنی هەر حەڵاڵێک بێ بەڵگە کوفری گەورەیە.

٣-کەسێک موسلمانێک کافر دەکات زمانی خۆی ناپارێزێت، ئەمە کوفری بچووکە نەک کوفری گەورەیە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام