پرسیار: ئایا ئادەم (نبي) یە یان (رسول)ە؟ یەکەم نێردراو کێ بوو؟
وەڵام: زانایان دەڵێن یەکەم پێغەمبەر ئادەم بووە سەلامی خوای لێ بێت، وە یەکەم نێردراویش نوح بوو سەلامی خوا لێ بێت.
جیاوازی ھەیە لە نێوان سەبارەت بە (نبي) و (رسول) زانایان چوار وتە هەیە:
یەکەم :هەندێک زانا دەلێن هیچ جیاوازی نییە لە نێوان رسول و نبي.
دووەم: هەندێک زانا دەلێن رسول: وەحی بۆی هاتووە وە فەرمانیش پێی کراوە ئەم وەحی یە بگەیەنێت، نبی : وەحی بۆی دێت بەلام فەرمانی پێ نەکراوە بگەیەیەنێت.
سێیەم هەندێک زانا دەلێن رسول: وەحی بۆی دێت بە شەریعەتێکی نوێ، نبي: وەحی بۆی دێت بەلام لەسەر شەریعەتی رەسولی پێش خۆی دەڕوات وە ھەروەھا فەرمان بە هەردووکیان کراوە وەحی بگەینن و بانگەوازی بکەن.
چوارم هەندێک زانا دەلێن رسول: خوای گەورە ناردوویەتی بۆ خەلکانێک کوفریان کردووە، نبي: خوای گەورە ناردوویەتی بۆ ئەو ئیماندارانەی کە ئیمانیان بە رسول هێناوە و فێریان دەکات وحوکم لە نێوانیان دەکات، کە ئەمە وتەی ابن تیمییە.
وتەی راست جیاوازی هەیەلە نێوان رسول ونبي، هەروەھا فەرمانیش کراوە وەحی بگەینێت، زانایان دەلێن شاردنەوەی وەحی و زانست بۆ بێجگە لە پێغەمبەران زەمکراوە ئەی چۆن دەبێت پێغەمبەر وەحی لەلابێت فەرمانی پی نەکرابێت بگەینێت؟!.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوا لێ بێت دەفەرمووێت: (ئادەم سەلامی خوای لێ بێت یەکەم پێغەمبەر بووە، هەروەک فەرموودە هاتووە ابن حبان في صحيحه، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پرسیار لێی کراوە سەبارەت بە ئادەم ئایا پێغەمبەر بووە؟ فەرمووی: "بەڵێ پێغەمبەرێک بووە خوای گەورە قسەی لەگەڵ کردووە"، بەڵام نێردراو نییە هەروەک فەرموودەی شەفاعەت هاتووە خەڵک دەچێتە نوح پێی دەڵێن: "تۆ یەکەم نێردراوی خوای گەورە تۆی ناردووە سەر زەوی".
ئەم دەقە ڕوون و ئاشکرایە نوح یەکەم نێردراو بووە، واللە أعلم). مجموع فتاوى ابن عثيمين (١/٣١٧).