سەردێری پرسیار:ئەگەر دایک و باوک پیرو پەک کەوتن، ئایا کامیان لە پێشترە بەخێو بکات کوڕ یان کچێک شوی کردووە؟ ئایا دروستە ئافرەت بەبێ ڕەزامەندی پیاوەکەی باوک یان دایک بهێنێتە ناو ماڵی پیاوەکەی لەکاتێک دا کوڕی هەبن؟

بەرواری دانان :2020-09-10 کۆدی پرسیار:2167

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر دایک و باوک پیرو پەک کەوتن، ئایا کامیان لە پێشترە بەخێو بکات کوڕ یان کچێک شوی کردووە؟ ئایا دروستە ئافرەت بەبێ ڕەزامەندی پیاوەکەی باوک یان دایک بهێنێتە ناو ماڵی پیاوەکەی لەکاتێک دا کوڕی هەبن؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن خزمەتی دایک و باوک کردن و بەخێوکردنیان واجبە لەسەر کوڕ و کچ لە کاتی بەساڵاچوون و نەخۆش کەوتن، کوڕ و کچ یەکسانن لە بەخێوکردن و خزمەت کردنیان و چاکە لەگەڵ کردنیان.

بەڵام کچ ئەگەر شووی کردبێت نەیتوانی گوێڕایەلی دایک و باوک و هاوسەرەکەی پێکەوە بەڕێوە ببات، لەم حالەتە گوێڕایەلی پیاوەکەی لەپێشترە و واجب ترە لە گوێڕایەلی دایک و باوک، ئافرەت ئەگەر مووچەی هەبێت یان سەروەت و سامانی هەبێت واجبە خزمەتی دایک و باوکی بکات بە بەکرێ گرتنی خزمەتکار ئەگەر پێی نەکرا لەبەر هاوسەرەکەی.

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئافرەت ئەگەر شووی کرد پیاوەکەی زیاتر دەسەلاتی بەسەریەوە هەیە لە دایک و باوکی، وە گوێڕایەلی پیاوەکەی واجب ترە لە گوێڕایەلی دایک و باوک). مجموع الفتاوى (٣٢/٢٦١).

دەبێت ئافرەت ڕەزامەندی هاوسەرەکەی وەربگرێت بۆ هێنانی دایک و باوکی بۆ ماڵەوە، پیاو دایک و باوکی پشت گوێ بخات و بەخێویان نەکات یەکێکە لە تاوانە گەورەکان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام