پرسیار // ئایا پێش کەوتن و دواکەوتن لەگەل ئیمام لە نوێژدا نوێژ بەتال دەکات ؟
وەلام // زانایان دەلێن مٲموم کاتێک لەگەل ئیمام نوێژ دەکات لەم چوار حالەتانە زیاتر تێپەڕ نابێت :
حالەتی یەکەم : سبق: واتە پێش کەوتن .
حالەتی دووەم : تخلف : واتە دوا کەوتن .
حالەتی سێیەم : موافقة : واتە لە گەل ئیمام ڕۆیشتن .
حالەتی سێیەم : متابعة : واتە شوێن ئیمام کەوتن .
حالەتی یەکەم // ئەگەر پێش ئیمام بکەویت لە ڕوکنێک لە ڕوکنەکانی نوێژ ، وەک : رکوع ببەیت پێش ئیمام یان سوجدە ببەیت پێش ئیمام زانایان دەلێن حەڕامە و بەلکو تاوانێکە لە تاوانە گەورەکان ، بەلگە :
پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لاترکعوا حتی یرکع ،ولا تسجدوا حتی یسجد )) واتە : رکوع مەبەن هەتا ئیمام دەچێتە ڕکوع ، وە سوجدە مەبەن هەتا ئیمام دەچێتە سوجدە .
لەم فەرموودەیە نەهی کراوە ، ئەسلی نەهی کردن بۆ حەڕامییە
پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ٲما یخشی الذي یرفع رٲسه قبل الامام ٲن یحول الله رٲسه رٲس حمار ٲو یجعل صورته صورة حمار ))بخاری ، مسلم ، واتە : ئایە ناترسێ ئەو کەسەی سەر بەرز دەکاتەوە پێش ئیمام کە خوای گەورە سەری بگۆڕێ بۆ سەری گوێ درێژ ، یاخود شێوەی بخاتە سەر شێوە گوێ درێژ .
لەم فەرموودەیە وەعیدێکی توند " واتە سزایەکەی توند " باس کراوە بۆ ئەو کەسەی کە پێش ئیمام دەکەوێت بەلگەیە کە لە تاوانە گەورەکانە .
سەبارەت بە نوێژی ئایا بەتالە یان دروستە ، زانایان دەلێن :
( ٲ ) ئەگەر مٲموم پێش ئیمام بکەوێت بزانێت حەڕامە و لە بیری نەکردبێت نوێژی بەتالە .
( ب ) ئەگەر مٲموم پێش ئیمام بکەوێت بەلام نەزانێت یان لەبیری کردبێت نوێژی دروستە هەتا فێردەبێت یان بەبیری دێتەوە .
حالەتی دووەم // تخلف : واتە دواکەوتن
(۱) التخلف لغیر عذر : دواکەوتن بێ عوزر زانایان دەلێن دوو جۆرە :
( ٲ ) التخلف بالرکن : واتە ئیمام پێش تۆ دەکەوێت بۆ ڕوکن ، نموونە : ئیمام رکوع دەبات و هەلدەستێتەوە لە ڕکوع هێشتا تۆ ڕکوعت نەبردووە ، زانایان دەلێن لەم حالەتە نوێژی بەتالە .
( ب ) التخلف فی الرکن : واتە دوا دەکەویت لە شوێن کەوتنی ئیمام ، بەلام دەگەیت بە ئیمام لە ڕوکنی دواتر ، نموونە : ئیمام ڕکوع دەبات هێشتا تۆ یەک دوو ئایەتت ماوە بخوێنیتەوە لە نوێژی سڕی کەمێک ڕادەوەستیت پاشان ڕکوع دەبەیت و دەگەی بە ئیمام ، لەم حالەتە نوێژی دروستە بەلام پێچەوانەی سونەتی کردووە چونکە دواکەتووە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واذا ركع فاركعوا )) واتە : ئەگەر ڕکوعی برد ئیمام ئێوەش ڕکوع ببەن .
(۲) التخلف لعذر : واتە دواکەوتن ئەگەر عوزری هەبێت لەم حالەتە نوێژی بەتال نییە ، نموونە : چەند کەسانێک نوێژی جومعە دەکەن لەگەل ئیمام کارەبا کوژایەوە ئیمام چووە رکوع و سوجدە و هەستا بۆ فاتیحە ئینجا دەستی بە قورئان خوێندن کرد لەو کاتە زانیان کە ئیمام ڕەکاعەتێکی تەواو کردووەم ، زانایان دەلێن دەبێت نوێژ تەواو بکەیت ئیمام ڕەکاعەتی دووەم دەکات بۆ تۆ هی یەکەمە کاتێک ئیمام سەلام دەداتەوە دەبێت هەل بستیت بۆ تەواو کردنی نوێژ .
نموونە : ئیمام چوو بۆ ڕکوع تۆ نەتزانی هەتا ئیمام وتی ((سمع اللە لمن حمدە )) ئینجا زانیت ، لەم حالەتە زانایان دەلێن بچۆ بۆ ڕکوع و شوێن ئیمام بکەوە تۆ گەیشتیت بە ڕەکاعەت چونکە عوزرت هەبووە .
حالەتی سێیەم // الموافقة : لەگەل ئیمام ڕۆیشتن ئەمەش دوو جۆرە :
(۱) موافقة في الاقوال : واتە لەگەل ئیمام ڕۆیشتن لە وتەکان ، لەم حالەتە نوێژی دروستە ئیلا کاتی اللە ٲکبر ئیحرام و سەلام دانەوەی یەکەم لە نوێژ نەبێت ، لەم دوو حالەتە لەگەل ئیمام بلێیت زانایان دەلێن نوێژ بەتالە .
(۲) الموافقة في الافعال : لەگەل ئیمام ڕۆیشتن لە کردەوەدا ، زانایان دەلێن باش نییە وە نوێژی دروستە .
حالەتی چوارەم : المتابعة : واتە شوێن ئیمام کەوتن ئەمەیان داواکراوە نە پێش ئیمام بکەویت نەک زۆر دوا بکەویت وە نە لەگەڵی دابیت .
شرح الممتع لابن عثیمین ج٤ لاپەڕە ۲۷٥
شرح بلوغ المرام لابن عثیمین ج٤ لاپەڕە ۲۷۳ــ۲۷٦
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ