پرسیار: ئەگەر کاتی زەکات دانم مانگی یەک بێت ئەتوانم مانگی نۆ بدەم؟
وەڵام: زانایان دەلێن زەکات دا پێش وەقت ئەم دوو حالەتەیە:
حالەتی یەکەم: زەکات پێش وەقت دەدات سالێکی بەسەردا تێپەڕ نەبووە و نەگەیشتۆتە حەدی نیساب، ئەمەیان دروست نییە بە یەک دەنگی هەموو زانایان.
ابن قدامە ڕەحەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی زانیبێتمان دروست نییە زەکات بدەیت پێش ئەوەی بگاتە حەدی نیساب بێ جیاوازی). المغنی (٢/٤٩٥).
لە موسوعة الفقهیة باس كراوه دەلێت: (جیاوازی نییە لە نێوان زانایان کە نابێت کەفارەتی سوێند بدەیت پێش ئەوەی سوێند بخۆیت، چونکە پێش خستنی حوکمە پێش هۆکارەکەی، وەک پێش خستنی زەکات پێش ئەوەی بگاتە حەدی نیساب، وە پێش خستنی نوێژ لە پێش کات). الموسوعة الفقهیة (٣٥/٤٨).
حالەتی دووەم: زەکات پێش وەقت دەدات سالێکی بەسەردا تێپەڕ نەبووە، بەلام گەیشتۆتە حەدی نیساب، ئەمەیان جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان دەلێن دروستە کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە حەنەفی یە، بەلگە:
١- عن علي رضی الله عنه ٲن العباس رضي الله عنه سٲل النبي صلی الله علیه وسلم في تعجیل صدقته قبل ٲن تحل، فرخص له في ذالك. رواه الترمذي (٦۷٨)، و ابو داود (۱٦۲٤)، وابن ماجە (۱۷۹٥).
واتە : لە عەلی دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: عەباس خوا لێی ڕازی بێت پرسیاری لە پێغەمبەر کرد درود و سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بە پێش خستنی زەکات پێش ئەوەی سالێکی بەسەردا تێپەڕ بێت، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ڕوخسەتی پێی دا کە پێش وەقت زەکات بدات.
ئەم فەرموودەیە بغوی بە حەسەنی داناوە، وە ئەحمەد شاکر و ئەلبانی و ابن باز.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سوودی ئەم فەرموودەیە ئەوەیە کە دروستە زەکات پێش وەقت بدەیت، بەلام بە مەرجێک مال گەیشتبێتە حەدی نیساب ئەگەر نا دروست نییە.
زەکات دان پێش کات ڕوخسەتە نەک سونەت، لەبەر وتەکەی دەلێت: (فرخص له) ئەگەر بوترێت: ئەی پێش خستنی قەرز شتێکی باش نییە، ئەگەر کەسێک قەرزی لەسەر کەسێک بێت بۆ ماوەی مانگێک، دوای دە ڕۆژ بداتەوە، ئایا ئەمە باشتر نییە؟
وەلام: بەلێ، بەلام پێش خستنی زەکات باشتر نییە، چونکە قەرز واجبە لەسەری بداتەوە، بەلام زەکات ئێستا لەسەری واجب نییە، چونکە لەوانەیە ئەم مالە تیا بچێت یان نیسابی کەم بکات زەکات لەسەری واجب نابێت، لەبەر ئەوەی دواخستنی زەکات بۆ کاتی خۆی باشترە لە پێش خستن.
مانای فەرموودەکە ئەوە دەگەیەنێت کە دروستە زەکات بدەیت پێش کات زەکاتی سالێک و دوو سال و سێ سال و زیاتر، چونکە فەرموودەکە مطلقه هیچ قیدی نییە، بەلام ئەوەی بەناو بانگ بێت مقید کراوە بە دوو سال.
ئەوەی بە ناوبانگ بێت لە مەزهەب نابێت زەکاتی دوو سال زیاتر پێش کات بدەیت ، مادەم بابەتەکە تێکەلی تێدایە باشتر وایە زیاتر لە دوو سال نەدەیت). فتح ذي الجلال والٳكرام (٦ /۱۲٥-۱۲٦).
دووەم: هەندێک زانای تر دەلێن دروستە نییە، کە ئەمە وتەی مالکی و ظاهری یه، بەلگە:
۱- چەند فەرموودە هاتوون کە تێپەڕ بوونی ساڵ مەرجە بۆ زەکات، وە هیچ فەرموودەی ڕاست نەهاتوو ڕوخسەت درابێت بۆ پێش خستنی زەکات.
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە.
پوختەی وەلامی زانایان:
١- زەکات دان پێش وەقت سالێکی بەسەردا تێپەڕ نەبووە و نەگەیشتۆتە حەدی نیساب، ئەمەیان دروست نییە بە یەک دەنگی هەموو زانایان.
٢- زەکات پێش وەقت دان سالێکی بەسەردا تێپەڕ نەبووە، بەڵام گەیشتۆتە حەدی نیساب، ئەمەیان وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە دروستە.
٣- زەکات دان لە کاتی خۆی باشترە لەوەی کە پێش کات بدەیت، چونکە زەکات دان پێش وەقت ڕوخسەتە نەک سونەت.
٤- باشتر وایە زەکات دانی پێش کات زەکاتی زیاتر لە دوو سال نەدەیت.