سەردێری پرسیار:دەتوانم زەکات بدەم بە کچی خۆم ئەگەر پیاوەکەی ئیسراف بکات؟

بەرواری دانان :2020-09-13 کۆدی پرسیار:2171

پرسیار:

پرسیار: دەتوانم زەکات بدەم بە کچی خۆم ئەگەر پیاوەکەی ئیسراف بکات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ئەگەر ئافرەت شووی کردبێت مەسرەفی لەسەر پیاوەکەیەتی، ئەگەر پیاو هەژار بێت دروستە باوک زەکات بدات بە کچی خۆت ئەگەر نەتوانی مەسرەفیان بکەیت، بەڵام باشتر وایە زەکات بدات بە پیاوی کچەکەی خۆی.

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ئافرەت هەژار بێت و پیاوەکەی وەزعی باش بێت و مەسرەفی بکات، ئەوە دروست نییە زەکاتی پێ بدەیت، ئەگەر مەسرەفی نەکات دروستە زەکاتی پێ بدەیت، ئیمام ئەحمەد دەقی هەیە لەسەر ئەمە). المغني (٢/٢٧٩).

نابێت دایک و باوک زەکات بدەن بە کچی خۆیان، چونکە واجبە لەسەریان مەسرەفی بکەن ئەگەر هەژار بوون، ئیلا لە دوو حالەت نەبێت:

یەکەم: زەکات دەدات بە کچی خۆی بۆ دانەوەی قەرزەکانی، کچی قەرزی کردووە بۆ هەندێک شت بۆ بێجگە لە مەسرەف.

دووەم: باوک ناتوانێت مەسرەفی بکات، بەڵام هەندێک مالی هەیە زەکاتی لێ دەکەوێت، لەم حالەتە دروستە زەکاتی پێ بدەیت.

پرسیار کراوە لە ابن عثیمین: ئایا دروستە زەکات بدەیت بە کچی خۆت شووی کردووە و پێویستیشە؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت: (هەر کەسێک وەسف کرابێت بەو وەسفەی زەکاتی پێ بشێت، ئەوە زەکاتی پێ دەشێت، لەسەر ئەمە ئەگەر پیاو نەتوانێت مەسرەفی کچی خۆی بکات و مەسرەفی مناڵەکانی کچی بکات زەکاتی پێ دەدات، باشتر وایە بۆ دڵنیایی زەکات بدەیت بە پیاوی کچەکەی خۆی).

هەروەها دەفەرمووێت: ( پیاو ئەگەر چەند کچی هەبێت و پیاوەکانیان هەژار بن ئەگەر نەتوانێت مەسرەفیان بکات دروستە زەکاتی پێ بدات، مال با بدات بە پیاوەکانیان، چونکە ئەوان بەرپرسن لە مەسرەف کردن). مجموع فتاوى ابن عثيمين (١٨/٤٢٦).

زانایان دەڵێن ئیسراف کردن ڕێگرەکانی زەکات دان بە هەژار نییە، ئەگەر بزانی کەسەکە ئیسراف دەکات باشتر وایە پارەی زەکات بدات بە پێداویستییەکانیان نەک بداتە دەستی.

زانایان دەڵێن ئەگەر ھەژارێک ھەبێت پێویستی بە دەرمان بێت یان خواردن یان پێداویستی تر، وە بزانێت ئەگەر پارە بەو ھەژارە بدات پووچی دەکات، لەم حالەتە دروستە شتی بۆ بکڕیت لە جیاتی پارە.

کەواتە ھەر کەسێک ھەژار بێت و شێت بێت، یان عەقلی لاواز بێت، یان ساویلەکە و دەست بڵاوبێت، لەم حالەتە دروستە لە جیاتی پارە پێداویستی بۆی بکڕیت، واللە ٲعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام