پرسیار: کەسێک شوقەیەکی کڕیوە بە قست، ماوە بۆی دیار کراوە هەتا فلانە بەروار دەبێت هەموو قستی بدات، لە گرێبەست نووسراوە ئەگەر قەرز لە کاتی خۆی نەداتەوە زیادە لێی وەردەگرێت؟ ئایا ئەمە دروستە؟
وەڵام: كرین و فرۆشتن بە قسط، واتە بە چەند جار پارەی پێ دەدەیت نەک یەک جار، ئەمەیان دوو حالەتە:
حالەتی یەکەم: ئەگەر زیادەی نەخرێتە سەر ئەمەیان دروستە. نموونە: شتێک یەک نرخی ھەیە چ یەکسەر پارە بدەیت، یان بە قەرز بە چەند جار پارە بدەیت، ئەمەیان دروستە بێگومان.
حالەتی دووەم: ئەگەر شتەکە بە نقدی، واتە یەکسەر پارە بدات نرخێک بێت و بە قەرز گران تر بێت، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان دوو وتە ھەیە:
یەکەم: ھەندێک زانا دەلێن نابێت حەڕامە و ڕیبایە.
دووەم: زۆربەی زانایان دەلێن دروستە، کە ئەمە وتەی ھەر چوار مەزھەبەکانە.
ئەگەر ئەمە نەکرێت باشترە، ئەگەر کرا مەجالێ تێدایە، واللە أعلم.
بەلام ئەگەر کڕیار لە یەکێک لە مانگەکان پێی نەکرا قەرزی فرۆشیار بداتەوە یان قەرزەکەی لە کاتی خۆی نەداوە، نابێت فرۆشیار زیادەی بخاتە سەر چونکە ئەمە ڕیبایە و حەڕامە.
نابێت گرێبەست بەم شێوەیە بکرێت چونکە گرێبەستەکە ڕێبای تێدایە، خاوەنی مولک دەتوانێ ڕێگای تر بەکاربهێنێت بۆ وەرگرتنەوەی قستەکانی.