پرسیار // ئایا راست ڕاوەستان و پێ پێکەوە نووساندن لە سەرەتای نوێژ و ناو نوێژ و دوای تەواو بوونی ئیمام لە نوێژ کاتێک هەندێک خەلک هەلدەستنەوە بۆ تەواو کردنی نوێژ واجبە ؟
وەلام // سەبارەت بە ڕیز راست کردن و ڕێک خستن ڕیز جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سێ وتە هەیە :
یەکەم // زۆربەی زانایان دەلێن ڕیز ڕاست کردن سونەتە ، بەلگە :
(۱) عن ٲنس رضی الله عنه عن النبی صلی الله علیه وسلم قال : (( سووا صفوفكم ، فٳن تسویة الصف من تمام الصلاة )) رواە البخاری(٦۹۰) ، مسلم (٤۳۳) .
واتە : ڕیزەکانتان ڕاست بکەن و ڕێک بخەن ، چونکە ڕیز ڕاست کردن و ڕێک خستنی ڕیز لە تەواوی نوێژە .
لێرە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ڕیز ڕاست کردن لە تەواوی نوێژە ، بەلگەیە کە سونەتە .
دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن ڕیز ڕاست کردن واجبە ، کە ئەمە وتەی ظاهریەکان ، بخاری ، ڕووکەشی وتەی ابن تیمییە ، ابن عثیمینه ، بەلگە :
(۱) هەمان فەرموودەی ئەنەس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی لێ بێت دەفەرمووێت : (( سووا صفوفكم فٳن تسویة الصف من تمام الصلاة )) لێرە فەرمان کراوە بە ڕیز ڕاست کردن بەلگەیە کە ڕیز ڕاست کردن واجبە .
(۲) فەرموودەی نعمان بن بشیر دەفەرمووێت (( لتسون صفوفكم ٲو لیخالفن الله بین قلوبكم )) رواە البخاری (۷۱۷) ، مسلم (٤۳٦) ، واتە : ڕیزەکانتان ڕاست دەکەن و ڕێک دەخەن یان خوای گەورە جیاوازی بخاتە نێوان دلەکانتان .
جیاوازی خستنە نێوان موسلمانان دەبێت لەسەر تەرک کردنی واجبێک بێت ، کە ڕیز ڕاست کردن و ڕێکخستنە .
(۳) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت زۆر گرینگی بە ڕیز ڕاست کردن و ڕێک خستنی داوە و پێش دەست بە نوێژ کردن ، هەروەها خەلیفەکانیش بە هەمان شێوە .
(٤) ڕاستە ڕیز ڕاست کردن لە تەواوی نوێژە ، بەلام هەر تەواوییەک و باشتریەک لە قورئان و سونەت هات نابێتە بەلگە کە فلانە شت سونەتە و واجب نییە .
سێیەم // هەندێک زانا دەڵێن ڕیز ڕاست کردن مەرجە بۆ نوێژ ، ئەگەر ڕیز ڕاست نەکرێن نوێژیان بەتالە ، بەلگە :
(۱) هەمان فەرموودەی انس دەفەرمووێت : (( سووا صفوفكم فٳن تسویة الصف من ٳقامة الصلاة )) واتە : ڕیزەکانتان ڕاست بکەن چونکە ڕاست کردنی ڕیز لە کردنی نوێژە .
وتەی ڕاست ڕیز ڕاست کردن و رێکخستن واجبە ، دەلێین :
(۱) سەرەتای نوێژ واجبە ڕیز ڕاست بکرێت .
(۲) لە ناو نوێژیش ئەگەر ڕیز پێش و پاشی کەوتە ناو واجبە ڕاست بکرێتەوە ، نابێت لەسەر پێش و پاشی بمێنێتەوە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( .... جار هەیە کەسێک ڕاست و ڕێک ڕاوەستاوە لەناو نوێژ لەگەڵ برای خۆی لە ڕەکاعەتی یەکەم ، بەلام کاتێک دەچێتە ڕکوع یان سوجدە پاڵ پێکەوە نان و پێشەو پاشی دروست دەبێت و ڕیزەکانیان ڕاست ناکەن لە ڕەکاعەتی دووەم ، لەسەر ئەم پێش و پاشییە دەمێننەوە ، ئەمە هەلەیە ، گرینگ ئەوەیە واجبە ڕیزەکان ڕاست بکرێن )) شرح ریاض الصالحین ج۲ لاپەڕە ۲٨۹
بەلکو هەندێک لە زانایان دەلێن دەتوانی لە ناو نوێژ ئەوەی تەنیشتە خۆت ڕاست بکەیت ، ئەگەر لە ڕێز دەرچووبێت ، ئەم جوولە کردنە سوودی بۆ نوێژ هەیە .
(۳) ئەگەر دوای جیابوونەوە لە ئیمام (واتە ئیمام نوێژی تەواو کرد ) کەسانێک نوێژیان مابێت و نوێژ تەواو بکەن ، پاشان پاش و پێشی بکەوێتە ڕیز ، دەلێن ڕیز ڕاست کردن باسی سەرەتای نوێژە تا جیابوونەوە لە ئیمام ، وە هەندێک دەلێن باسی سەرەتای نوێژە تا کۆتای نوێژ ، کەواتە لەم حالەتەش باشتر وایە ڕیز ڕاست بکرێت ، واللە اعلم .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ