سەردێری پرسیار: بۆچی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم شیری مانگای بە شیفا داناوە؟

بەرواری دانان :2020-09-21 کۆدی پرسیار:2181

پرسیار:

پرسیار: بۆچی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم شیری مانگای بە شیفا داناوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: سەبارەت بە فەرموودەی ابن مسعود خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (عليكم بألْبانِ البقَرِ، فإنَّها دَواءٌ، و أسمانِها فإنَّها شفاءٌ وإيَّاكمْ ولُحومَها، فإنَّ لُحومَها داءٌ).أخرجه الحاكم (8232)، وأبو نعيم في (الطب النبوي) (858) واللفظ له، والديلمي في (الفردوس) (4058).

ئەگەر فەرموودەکە صحیح بێت کە هەندێک زانا بە صحیحیان داناوە، ئەوە لەم فەرموودەیە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە زۆر شیری وشتر بخۆنەوە وەک جۆرێک لە جۆرەکانی چارەسەر، چونکە چارەسەرە بۆ نەخۆشییەکان، ڕیوایەت ئەحمەد هاتووە لە ڕێگای طارق بن شهاب دەفەرمووێت: (چونکە لە هەموو جۆری گژوگیا و ڕووەک دەخوات)، شیری مانگا لە جۆرەها ڕووەک و گژوگیایە سوودی جۆراوجۆری دەبێت.

هەروەها ڕوون و بەزیشی شیفایە چونکە دروست بووە لە جۆرەها ڕووەک و گژوگیا، سەبارەت بە گۆشتی زانایان دەڵێن زۆر خواردن و لەسەری بەردەوام بوون زیانی هەیە و دەردە، هەندێک دەڵێن گۆشتی مانگای حیجاز زیانی هەیە لەبەر گەرما و وشکاتی شوێنەکە، بەڵام گۆشتی مانگای شوێنی تر هیچ زیانی نییە.

هەندێک زانا دەڵێن لەوانەیە مانگای ئەوکات هەندێک کاریگەری خراپیان لەسەر هەبووبێت، بەهۆی گەرما و شتی تر، سەبارەت بە مانگای ئێستا هیچ کێشەی تێدا نییە، گۆشتی مانگا هیچ دەردی تێدا نییە ئیلا ئەگەر تووشی دەردێک ببێت، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام