سەردێری پرسیار:حوکمی ئەو کەسە چییە کە نوێژی بەیانیان دەچوێنێ بە حوجەتی ئەوەی خەبەری نابێتەوە؟ ئایا ژنەکەی ئەبێ لەلای بمێنێتەوە؟

بەرواری دانان :2020-09-21 کۆدی پرسیار:2182

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ئەو کەسە چییە کە نوێژی بەیانیان دەچوێنێ بە حوجەتی ئەوەی خەبەری نابێتەوە؟ ئایا ژنەکەی ئەبێ لەلای بمێنێتەوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن بە ئاگا نەھاتن بۆ نوێژی بەیانی ئەم چوار حالەتان:

حالەتی یەکەم: ھۆکاری گرتۆتە بەر بۆ بەئاگا ھاتن بۆ نوێژی بەیانی بەلام بە ئاگا نەھات ھەتا دوای خۆر ھەلاتن، ئەمەیان تاوانبار نابێت و دەبێت دوای خۆر ھەلاتن کاتێک بە ئاگا دێت نوێژی خۆی بکات ئەگەر چی نزیکی نیوەڕۆش بێت یان دوای نیوەڕۆش بێت.

حالەتی دووەم: ھۆکاری نەگرتۆتە بەر بۆ بەئاگا ھاتن بۆ نوێژی بەیانی و بە ئاگا نەھات ھەتا دوای خۆر ھەلاتن، ئەمەیان تاوانبار دەبێت و زۆربەی زانایان دەڵێن دەبێت نوێژی بەیانی ھەر بکات ئەگەر دوای خۆر ھەلاتیش بێت، وە ھەندێک زانا دەلێن سوودی نییە ئەگەر بکات چونکە کاتی چووە.

حالەتی سێیەم: کاتی بانگ دان بە ئاگا ھات بەلام ھەڵنەستاوە بۆ نوێژ و نووست دڵنیا بوو کە بە ئاگا دێتەوە بۆ نوێژی بەیانی پێش ئەوەی کاتی بڕوات، بەلام بە ئاگا نەھات ھەتا دوای خۆر ھەڵاتن، ئەمەیان تاوانبار نابێت و دەبێت نوێژی بەیانی بکات کاتێک بە ئاگا دێت.

حالەتی چوارەم: کاتی بانگ دان بەئاگا دێت بەلام ھەلنەستاوە بۆ نوێژ و نووست چونکە نییەتی وایە نوێژی خۆی دوای خۆر ھەڵات دەکات یان ھەتا کاتی دەڕوات، ئەمەیان گومانی تێدا نییە تاوانبارە و ھەندێک زانا دەلێن ھەر کەسێک یەک نوێژ نەکات بە ئەنقەست ھەتا کاتی دەڕوات ئەمە کافر بووە پەنا بەخوا.

نوێژ لەسەر کەسی نووستوو واجبە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان، واجبە ژنەکەی کەسی نووستوو بەخەبەر بھێنیت پێش ئەوەی کاتی نوێژ بڕوات ئەگەر بەخەبەر بێت، زووتر بە خەبەر ھێنان سونەتە.

مرداوي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (کەسی نووستووە نوێژ لەسەری واجبە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان، واجبە ئاگاداری بکەیتەوە ئەگەر کاتی نوێژ کەم مابێت لەسەر وتەی ڕاست). الإنصاف (٢٧٧/١).

ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت عائیشەی لەخەو ھەستاندۆتەوە بۆ ویتر بەڵگەیە سونەتە کەسی خەوتوو ھەڵبستێنی لە خەو بۆ ئەوەی بگات بە نوێژی، ئەمە تایبەت نییە بە نوێژی واجب و ترسی چوونی کات، بەڵکو دروستە لەخەو ھەڵبستێنی بۆ ئەوەی بە نوێژی جەماعەت بگات و بە سەرەتایی کات بگات و وە سونەتی تر.

قرطبی دەڵێت: دوور نییە ئەگەر بوترێ واجبە بۆ واجب، وە سونەتە بۆ سونەت، نووستوو ئەگەر چی موکەلەفیش نییە بەڵام مانعەكەی بەخێرایی دەڕوات، وەک غافل وایە ، وە ئاگادار کردنەوەی غافل واجبە). فتح الباري (٤٨٨/٢).

پرسیار لە ابن باز کراوە: من ھەڵدەستم بۆ نوێژی بەیانی سوپاس بۆ خوا ، بەڵام ماڵ و مناڵم ھەڵناستێنم ھەتا لە مزگەوت دەگەڕێمەوە ، حوکمی ئەم کردەوەیەی چییە؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت: (کردەوەی تۆ دروستە ئەگەر تۆ ھەڵیان بستێنیت و بتوانن دەست نوێژ بگرن و نوێژی خۆیان بکەن پێش ئەوەی خۆر ھەڵبێت، بەڵام باشتر وایە ھەڵیان بستێنی کاتی بانگ، ھەتا نوێژ زوو بکەن، چونکە نوێژ لە سەرەتایی کات باشترە). مجموع فتاوى ابن باز (٣٩١/١٠).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر کەسێکت ببینی نووستووە و کاتی نوێژە، ئایا دەڵێیت: نووستووە و قەلەمی لەسەر نییە ھەلی ناستێنی، یان ھەڵی دەستێنی؟

بێگومان ھەلی دەستێنی، زانایان دەڵێن: واجبە نووستی ھەڵ بستێنی بە داخل بوونی کاتی نوێژ پێش ئەوەی کاتی نوێژ بڕوات). جلسات رمضانية للعثيمين (2 /11) - بترقيم الشاملة.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەر کەسێک نووستن بەسەریدا زاڵ بێت، ئەوە زیانی پێ ناگات لەبەر ئەمە، لەسەریەتی نوێژ بکات ئەگەر بەئاگا ھات، ھیچی لەسەر نییە ئەگەر نووستن بەسەریدا زاڵ بوو). مجموع فتاوى ابن باز (٣٧٤/١٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام