پرسیار: حوکمی قەزا کردنەوەی نوێژ بۆ مسافرێک بگاتە ماڵەوە؟
وەلام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە قەزا کردنەوەی نوێژ لە حضر، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون هەر کەسێک نوێژی لێ بڕوات لە سەفەر قەزا دەکاتەوە لە حضر بە کورت کردن، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و وتەی کۆنی شافعی یە و سوفیانی ثەوری و ابن عثیمینه، بەڵگە:
١- عن أنس بن مالك رَضِيَ اللهُ عنه أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: (مَن نَسِيَ صَلاةً أو نام عنها فكفَّارتُها أن يُصلِّيَها إذا ذَكرَها). رواه البخاري (597) بمعناه، ومسلم (684).
ڕووی کردنە بەڵگە: فەرموودەکە بەڵگەیە ئەو نوێژە دەکاتەوە بەو شێوە و سیفەتە، ئەگەر کورت بێت قەزا دەکاتەوە بە کورتی، ئەگەر کورت نەبێت قەزا دەکاتەوە بە تەواوی.
٢- ئەو نوێژە لەسەری واجب بووە لەو کاتەی کە دوو ڕەکاعەت بووە، کاتی قەزا کردنەوە دەبێت ڕەچاوی ئەو کاتە بکەیت کە لەسەری واجب بووە نەک سەیری کاتی قەزا کردنەوە بکەیت.
دووەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون هەر کەسێک نوێژی لێ بڕوات لە سەفەر قەزا دەکاتەوە لە حضر بە تەواو کردن، واتە چوار ڕەکاعەت کردن، کە ئەمە وتەی ڕاستی شافعی و حەنابلە و ئەوزاعی و داود الظاهري و ابن بازە، بەڵگە:
١- عن أنس بن مالك رَضِيَ اللهُ عنه أن نبيَّ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: (مَن نسِي صلاةً أو نامَ عنها فكفَّارتُها أنْ يُصلِّيَها إذا ذكَرَها). رواه البخاري (597) بمعناه، ومسلم (684).
ڕووی کردنە بەڵگە: فەرمانی کردووە بە کردنەوەی نوێژ کاتێک بیری کەوتەوە، بەڵگەیە ئەگەر لە حضر بیری کەوتەوە نوێژ تەواو دەکات.
٢- نوێژ کورت کردن لەسەفەر دەکرێت، ئەگەر ئەم عوزرە لاچوو دەبێت نوێژ تەواو بکات وەک هەر عوزرێکی تر، وەک دانیشتن لە نوێژدا ئەگەر نەخۆش بێت.
٣- ئەگەر کورت کردن و تەواو کردن پێکەوە کۆبوونەوە، ئەوە لایەنی تەواو کردن پێش دەخەیت.
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر نوێژ واجب بوو لەسەفەر، ئەوە دەبێت دوو ڕەکاعەت بکات، ئەگەر نوێژی بڕوات لەبیر بکات یان بخەوێت، یان لەبەر ئەوەی کەم و کورتی لە واجبەکانی نوێژ هەبووە، نەیزانی هەتا گەڕاوە ماڵەوە، ئەوە دوو ڕەکاعەت قەزا دەکاتەوە). لقاء الباب المفتوح (رقم اللقاء: ٢٦).
هەروەها دەفەرمووێت: (وتەی ڕاست ئەوە ئەگەر نوێژی سەفەری لە حضر بیری کەوتەوە نوێژ دەکات بە کورت کراوی، لەبەر وتەی: (ء"من نام عن صلاة أو نسيها فليصلها إذا ذكرها"). الشرح الممتع (٤/٣٦٧).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مسافر ئەگەر نوێژی چوو لە سەفەر، قەزا دەکاتەوە لە حضر، وە چوار ڕەکاعەت دەکات). فتاوى نور على الدرب (٧/١٨٩).
هەر کەسێک نوێژ کورت بکات لەسەر وتەی یەکەم دەڵێین نوێژی دروستە، وە هەر کەسێک تەواویش بکات دەڵێین نوێژی دروستە، چونکە بابەتە ئیجتهادییە، وتەی ڕاست ئەوەیە نوێژ کورت دەکات، واللە ٲعلم.
هەرچوار مەزهەبەکان دەڵێن ئەگەر لەسەفەر بیری کەوتەوە نوێژی حضری نەکردووە، ئەو کات نوێژ تەواو دەکات، بۆچێ نوێژی لێ بڕوات لە سەفەر قەزا دەکاتەوە لە حضر بە تەواو کردن، واتە چوار ڕەکاعەت کردن، دەبێت هەردوو حالەت وەک یەکتر بن، واللە ٲعلم.