سەردێری پرسیار:حوکمی قەزاکردنەوەی نوێژی حضر لە سەفەر؟

بەرواری دانان :2020-09-22 کۆدی پرسیار:2184

پرسیار:

پرسیار: حوکمی قەزاکردنەوەی نوێژی حضر لە سەفەر؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک نوێژی حضر لە سەفەر قەزا بکاتەوە دەبێت تەواو بکات، واتە دەبێت چوار ڕەکاعەت بکات، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، بەڵگە:

١- ئەو نوێژە لەسەری واجب بووە لەو کاتەی کە دوو چوار بووە، کاتی قەزا کردنەوە دەبێت ڕەچاوی ئەو کاتە بکەیت کە لەسەری واجب بووە نەک سەیری کاتی قەزا کردنەوە بکەیت.

ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن هەر کەسێک نوێژ لەبیر بکات لە حضر، پاشان بیری کەوتەوە لە سەفەر، لەسەریەتی نوێژی حضر بكات، ئیلا ئەوە نەبێت حەسەن بەسڕی پێچەوانەی کردووە). الإجماع لاپەڕە (٤٢).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بابەتەکە چوار شێوەی هەیە:

١-نوێژی سەفەری بیر دەکەوێتەوە لە سەفەر، ئەمەیان نوێژ کورت دەکات.

٢-نوێژی حضری بیر دەکەوێتەوە لە حضر، ئەمەیان نوێژ تەواو دەکات.

٣-نوێژی سەفەری بیر دەکەوێتەوە لە حضر، ئەمەیان نوێژ تەواو کورت دەکات لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.

٤-نوێژی حضری بیر دەکەوێتەوە لە سەفەر، ئەمەیان نوێژ تەواو دەکات). الشرح الممتع (4/383).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام