پرسیار // هه‌ندێک موسلمان لەبەر کات یان هه‌ر هۆیەکی تر لەکاتی بانگ یان قامه‌ت لە مزگه‌وت به ته‌نیا نوێژ ده‌که‌ن و ده‌رده‌چن و چاوه‌روانی جه‌ماعه‌ت نا‌که‌ن ، حوکمی ئه‌م کردەوەیە چییە ؟
وەلام // نابێت موسلمان بێ ھۆ نوێژ بە تەنیا لە مزگەوت بکات و خۆی لە جەماعەت جیا بکاتەوە ، ئەگەر نوێژی واجبی لەمالەوەش کردبێت ئەگەر ھاتە مزگەوت نوێژ نەکرا بوو ھەندێک زانا دەلێن واجبە لەسەری نوێژی بکاتەوە ئەگەر نا تاوانبار دەبێت ، نوێژی دووەمی بۆی بە سونەت حساب دەکرێت و بۆ ئەوەی تەفرەقە دروست نەبێت .
بەلام ئەگەر عوزی ھەبوو و پێویست بوو وەک : نەخۆشێکی ھەیە دەبێت بەردەوام لە لای بێت یان ترسی ئەوەی ھەیە سەروەت و سامانی بدزرێت یان موعدێکی ھەیە دەبێت ھەر بڕوات و زوو ئامادە بێت ئەگەر نا زیانی پێ دەکەوێت یان ھەر عوزرێکی تر ، ئەو کات دروستە نوێژ بە تەنیا لە مزگەوت بکات .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ