پرسیار: حوکمی ئازاردانی ئاژەڵ ئەگەر تۆڕەت بکات، یان بە گوێت نەکات؟
وەڵام: زانایان دەلێن دروستە لە ئاژەڵ بدەیت بە مەرج:
١-نابێت لێدانەکە لە نێو چاوانی ئاژەڵ بێت.
٢-لێدانێک نەبێت برینداری بکات.
٢-لێدانێک بێت لە توانای دابێت و پەکی نەکەوێت، مەبەست لە لێدان سوودە نەک پەک خستنی ئاژەلەکە بێت.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە لە ئاژەڵ بدەیت بۆ ئەوەی بڕوات، جونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە ئاژەڵی داوە، بەلام بە دوو مەرج دروستە لە ئاژەڵ بدەیت:
یەکەم: لێدانێک نەبێت بڕینداری بکات کە ھەندێک خەلک ئەمە دەکەن، دار ھەلدەگرن و لە وشتر و گوێ درێژ و ئاژەڵی تری ھاوشێوەی ئەمانە دەدەن.
دووەم: لێدانەکە لە سەرووی توانای ئاژەڵ نەبێت، ئەگەر لە سەرووی توانای بوو، وەک ئەوەی ئاژەڵ توانای خۆی بدات و ھیچ توانای نەمێنێت، ئەو کات لێدانەکەی تەنھا سزا دانە و سوودی نییە، مەبەستمان لە لێدانی سوودە، بۆ ئەوەی سوودی ھەبێت). فتح ذي الجلال والإكرام (٩/٥٩).
مرۆڤ دەبێت ئاگادار بێت ئاژەڵ عەقلی نییە و لێدانێک سوودی نەبێت ڕێگەپێدراو نییە.