سەردێری پرسیار:پرسیار: حوکمی دەست درێژی کردنە سەر کچێک؟

بەرواری دانان :2020-09-27 کۆدی پرسیار:2192

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دەست درێژی کردنە سەر کچ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: دەست درێژی کردنە سەر ئافرەت یان مناڵ تاوانێکی پیسە هەموو شەریعەتەکان حەڕامیان کردووە، وە هەموو عاقل و کەسانی خاوەن فیترەت ئینکاری ئەمە دەکەن.

سەبارەت بە دەست درێژی کردنە سەر ئافرەت دوو حالەتە:

یەکەم: ئەگەر مەبەست پێی فاحیشە بێت، ئەوە ئەو کەسە دەست درێژی دەکاتە سەر ئافرەت حەدی زینای لەسەر جێ بەجێ دەکرێت، ئەگەر خێزاندار بێت ڕەجم دەکرێت، ئەگەر خێزاندار نەبێت سەد جەلدی لێ دەدرێت و ساڵێکیش لەو شوێنە دوور دەخرێتەوە، وە هەندێک زانا بە واجبی دادەنێن مارەی پێی بدات.

دووەم: ئەگەر مەبەست پێی تەنها خۆشی پێ بردن بێت بێ ئەوەی زینای لەگەڵ بکات، ئەوە لەم حالەتە حاکم بریار دەدات و دەبێت تەبێ بکرێت.

ئیمام مالک ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پیاو ئەگەر دەست درێژی بکاتە سەر کچێک یان ژنێک، ئەگەر ئافرەتەکە ئازاد بێت "واتە بەندە نەبێت"، لەسەریەتی مارەت پێ بدات، ئەگەر بەندە بێت لەسەریەتی مارە بدات کەمتر لە ئافرەتی ئازاد، سزاکە بە گوێرەی دەست بەسەر داگیراوەکەیە). الموطأ (٢/٧٣٤).

ئەوەی دەست درێژی دەکاتە سەر ئافرەت حەدی زینای لەسەر جێ بەجێ دەکرێت هەتا دەست درێژی کردنەکەی بە تەهدید و چەک نەبێت، ئەگەر بە تەهدید و چەک بێت ئەوە بە محارب دادەنرێت، خوای گەورەش سەبارەت بە محارب دەفەرمووێت: (إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الأَرْضِ فَسَاداً أَنْ يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلافٍ أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الأَرْضِ ذَلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا وَلَهُمْ فِي الآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ) {المائدة:٣٣}.

حاکم سەیری دەکات کامەی گونجاو بوو یەکێک لەم چوار سزایانە هەلدەبژێرێت، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام