سەردێری پرسیار:ئایا تاچەند دروستە پۆشینی جلی سپی بۆ ڕۆژی بوک بۆئافرەتی موسڵمان ئەم بەدلەو شتانەی خۆمان دروستی بکەین بیدورین، مەبەستم خودی ڕەنگەکەیە بەڵام جلەکە شەرعی بێت؟

بەرواری دانان :2020-09-27 کۆدی پرسیار:2195

پرسیار:

پرسیار: ئایا تاچەند دروستە پۆشینی جلی سپی بۆ ڕۆژی بوک بۆئافرەتی موسڵمان ئەم بەدلەو شتانەی خۆمان دروستی بکەین بیدورین، مەبەستم خودی ڕەنگەکەیە بەڵام جلەکە شەرعی بێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن سونەتە جل و بەرگی سپی لەبەر بکرێت، بەڵگە:

عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (البَسُوا مِنْ ثِيَابِكُمُ البَيَاضَ، فَإِنَّهَا مِنْ خَيْرِ ثِيَابِكُمْ، وَكَفِّنُوا فِيهَا مَوْتَاكُمْ). رواه أبو داود (٤٠٦١)، والترمذي (٩٩٤) وصححه، وغيرهما، وصححه الألباني.

مناوي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم خطابە بۆ هەموو دروستکراوەکانە، لەبەر وتەی: "ثیابکم"، نەی فەرموو: "ثیابنا"، ئەم جل و بەرگە باشترین جل و بەرگە). فیض القدتر (٣/٤٨٥).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر جل و بەرگ هەموو لاشەی ئافرەت داپۆشێت ڕێگەپێدراوە و هیچی تێدا نییە، چونکە عیبرەت بە ڕەنگ نییە، دروستە بۆ ئافرەت جل و بەرگی سپی و زەرد و سۆر و سەوز لەبەر بکات.

بەڵام نابێت خۆی بچووێنێت بە پیاو لەم جل و بەرگەدا، واتە جل و بەرگێک لەبەر نەکات دوورمانی وەک دوورمانی جل و بەرگی پیاو بێت، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەفرەتی کردووە لەو ئافرەتانەی خۆیان دەجووێنن بە پیاوان، وە نەفرەتی کردووە لەو پیاوانەی خۆیان دەچووێنن بە ئافرەتان) نور على الدرب (٨/٢).

جل و بەرگی ڕەش مەرج نییە بۆ حیجاب، بەڵکو جل و بەرگ هەر ڕەنگێک بێت مەرجەکانی حیجابی شەرعی تێدا بێت دروستە، جل و بەرگی بووک ئەگەر سپی بێت یان هەر ڕەنگێکی تر ئەگەر مەرجەکانی حیجابی شەرعی تێدا بێت دروستە.

زانایان دەلێن واجبە ئافرەت لاشەی خۆی داپۆشێت لە پیاوی بێگانە، وە حیجابی ئافرەت چەند مەرجی ھەیە:

١- دەبێت حیجاب ھەموو لاشەی ئافرەت داپۆشێت.

٢- دەبێت ئەستوور بێت و نابێت تەنک بێت ژێرەوەی دیار بێت.

٣- دەبێت بەرفراوان بێت نابێت تەسک بێت.

٤- نابێت گولاوی لێ دابێت بۆنی ھەبێت.

٥- نابێت جل و بەرگی وەک ھی پیاوان بێت.

٦- نابێت جل و بەرگی وەک ھی کافرەکان بێت.

٧- نابێت وێنەی ڕوح لەبەری لەسەر بێت وە خاچ و ھەر ھێمایەکی تر بیروباوەڕێکی پووچ.

٨- نابێت جل و بەرگێک بێت شاز بێت و پێی بەناو بانگ بێت، واتە نابێت جل و بەرگی ناوبانگی بێت.

٩- نابێت جل و بەرگێک بێت سەرنجی پیاوی ڕابکێشێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام