پرسیار: حوکمی نوێژ کردن بەدوای کەسێکی بیدعەچی؟
وەڵام: زانایان دەڵێن کەسێک حالی نازانرێت دروستە نوێژی بەدوای بکەیت، سەبارەت بەو کەسەی بیدعەی لەلایە:
١- ئەگەر بیدعەی شیرکی لەلابوو، دروست نییە نوێژی بەدوای بکەیت و سەربڕدراوی بخۆیت.
٢- ئەگەر بیدعەی شیرکی لەلانەبوو ، دروستە نوێژی بەدوای بکەیت و سەربڕدراوی بخۆیت.
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە پیاو ھەر پێنج نوێژەکان و جومعە و نوێژی تر بەدوای ئیمامێک بکات نازانێت بیدعەی لەلایە و فسقی لەلایە بە یەک دەنگی ھەرچوار پێشەوایەکان و کەسانی تر پێشەوایانی موسلمانان، مەرجی شوێن ئیمام کەوتن ئەوە نییە ئیلا دەبێت بیروباوەڕی ئیمام بزانیت، نابێت تاقی بکەیتەوە و بڵێیت: بیروباوەڕت چۆنە؟ بەڵکو نوێژ بەدوای مستور الحال دەکەیت). مجموع الفتاوى (٢٣/٣٥١-٣٥٦).
پرسیار کراوە لە عبد العزيز بن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت: ئەگەر لە گوندێک ئیمامەکەی سۆفی بێت، دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپ دانەنێت، وە کاتی سوجدە بردن یەکەم جار قاچی دانانێت پێش دەست، ئایا نوێژم دروستە لەگەڵی؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت: (ئەگەر ئیمامەکە معروف بێت بە تەوحید و شیرکی لەلا نەبێت، بەڵکو ھەندێک نەزانین و تەسەوفی لەلایە، بەڵام یەکتاپەرستە و موسلمانە تەنھا خوا دەپەرستێت، شێخەکان نەپەرستێت، وە دروستکراوەکانی تر ناپەرستێت وەک عبدالقادر و کەسانی تر، تەنھا دەست نەگرتن لەناو نوێژدا نابێتە ڕێگر نوێژی بەدوای نەکەیت، چونکە ئەمە سونەتە، واجب نییە). فتاوى الشيخ ابن باز (١٢/١٢٠-١٢١).
زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن: (ئەگەر موسلمان بێت لە ڕووکەش دا و بۆ عەقیدە مجھول الحال بێت، ھیچ ھەڵە و لادان لە بیروباوەڕی نەبینران، دروستە نوێژی بەدوای بکەیت و سەربڕاوی بخۆیت). فتاوى اللجنة الدائمة (٣٦٥/٧).
ھەروەھا دەڵێن: (سەبارەت بە نوێژ کردن بەدوای مبتدع:
١- ئەگەر بیدعەی شیرکی بێت، وەک داوا کردن لە بێجگە لەخوا و نەزر کردن بۆ بێجگە لەخوا و باوەڕیان وابێت شێخەکانیان غەیب دەزانن و کاریگەرگان لەسەر زەوی ھەیە، ئەمەیان نابێت نوێژی بەدوای بکەیت و نوێژ کردن بەدوایان دروست نییە.
٢- ئەگەر بیدعەی بێجگە لە شیرکی بێت، وەک زیکر کردن کۆمەڵ و بیدعەی تر، نوێژ بەدوایان دروستە، ئیلا ئەوە نەبێت دەبێت موسلمان بۆ نوێژ لە ئیمامێک بگەڕێت مبتدع نەبێت، بۆ ئەوەی پاداشتی گەورەتر بێت و دوورتر بێت لە خراپە). فتاوى اللجنة الدائمة (٧/٣٥٣).