پرسیار: چۆن خۆمان ڕزگار بکەین لە وەسواس؟
وەڵام: چارەسەر بۆ ڕزگار بوون لە وەسواس:
یەکەم: بزانە باشترینی خەلکی تووشی ئەم وەسواسە بووینە، گرینگ ئەوەیە بێ ئومێد نەبیت وەسواس ساردتت نەکاتەوە لە کردەوەی باش.
دووەم: ئەمە نیشانەی تەواوی ئیمانە ئەگەر پێت ناخۆش بێت و هەولی لادانی بدەیت.
سێیەم: چەند تووشی خەم و خەفەت و ئازار دەبیت پاداشتت بۆ دەنووسرێ و تاوانت ڕەش دەکرێنەوە.
چوارەم: زۆر دوعا بکە خوای گەورە ڕزگارت بکات و پەنا بگرە بەخوا، وە بلێ: امنت باللە ورسولە، وە واز لە وەسواسەکە بهێنە، چونکە ئەگەر وازی لێ نەهێنیت ئەویش وازت لێ ناهێنێت.
پێنجەم: هەروەها بیر لەوە بکەوە کە خوای گەورە دەفەرمووێت: (ٳن کید الشیطان كان ضعیفا) واتە: بەڕاستی فێل و پیلانی شەیتان لاوازە، کەواتە پشت بە خوا ببەستە و فێلی شەیتان لاوازە و لاچوونی ئاسانە.