پرسیار: حوکمی لەبەرکردنی جل و بەرگی ڕەش بۆ پرسەکان چییە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن لەبەرکردنی جل و بەرگی ڕەش کاتی مردنی کەسێکی نزیک، یان بۆ پرسەکان هیچ بەڵگەی شەرعی نەهاتوون، بەڵکو زانایان بە بیدعەیان داناوە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لەبەرکردنی جل و بەرگی ڕەش کاتی بەلاو و موسیبەت لە داهێنراوەکانە). مجموع فتاوى ابن عثيمين (١٧/٣٢٩).
هەروەها دەفەرمووێت: (تایبەت کردنی جل و بەرگی نوێ بۆ تەعزییە ئەوەی ئێمە دەیبینین لە داهێنراوەکان، چونکە خەبەری نەڕازی بوون لە قەدەری خوای گەورەی تێدایە، ئەگەر چی هەندێک خەڵک وای دەبینن هیچی تێدا نییە، بەڵام پێشینەکان ئەمەیان نەکردووە، شتێک خەبەری نەڕازی بوون لەسەر قەدەری خوای تێدابێت گومانی تێدا نییە تەرک کردنی باشترە، چونکە خەڵک ئەگەر جل و بەرگی ڕەش لەبەر بکات بۆ تەعزییە لە تاوان نزیکترە لە سەلامەت بوون). مجموع فتاوى ابن عثيمين (١٧/٤١٠).