سەردێری پرسیار: ئایا هەموو موسلمانێک دەچێتە ناو دۆزەخ ؟

بەرواری دانان :2018-09-27 کۆدی پرسیار:22

پرسیار:

پرسیار // ئایا هەموو موسلمانێک دەچێتە ناو دۆزەخ و سزا دەدرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن چەندین بەلگەی ڕوون و ئاشکرا هاتوون کە هەموو موسلمانێک ناچێتە ناو دۆزەخ و سزا نادرێت ، بەلگە :

(۱) عن جابر قال : ٲتی النبي صلی الله علیه وسلم رجل فقال : یا رسول الله ما الموجبتان ؟ فقال : (( من مات لایشرك بالله شیئا دخل الجنة ، ومن مات یشرك بالله شیئا دخل النار )) رواە مسلم (۱٥۱) .

واتە : پیاوێک هاتە لای پێغەمبەر سەلای خوای لێ بێت وتی : ئەی نێردراوی خوا موجبتان چین ؟ وتی : (( هەر کەسێک بمرێت هیچ شەریکی بۆ خوا بڕیار نەدابێت دەچێتە بەهەشت ، وە هەر کەسێک بمرێت شەریکی بۆ خوا بڕیاری دابێت دەچێتە ناو ئاگر ))

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( الموجبتان : مەبەست پێی بەو دوو سیفەتە واجب دەبێت بچێتە بەهەشت و دۆزەخ ، واتە خوای گەورە کردۆتە حەق لەسەر خۆی ، ...... )) شرح مسلم ج۲ لاپەڕ ٨۳

(۲) عن ابن عباس عن النبي صلی الله علیه وسلم قال : (( .......هذه ٲمتك ، ومعهم سبعون ٲلفا یدخلون الجنة بغیر حساب ولا عذاب )) رواە البخاری (٥۷۰٥) ، مسلم ( ۲۲۰) .

واتە : ئەمە ئومەتی تۆیە ، لەگەڵ ئەمانە حەفتا هەزار هەن لەناویاندا دەچنە بەهەشت بێ ئەوەی حسابیان لەگەڵ بکرێت و سزا بدرێن .

ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشکرایە وە چەندین فەرموودەی تری ڕوون و ئاشکرا هاتوون کە چەندین موسلمان هەن دەچنە بەهەشت بێ ئەوەی سزا بدرێن .

بەلام جیاوازی لەوە دایە ئایە ئیلا دەبێت هەموو موسلمانێک بەناو ئاگر دا بڕوات یان نە ، هۆکاری ئەم جیاوازییەش لە ئایەتی ۷۱ لە سورەت مریم دایە کە دەفەرمووێت : (( وٳن منکم ٳلا واردها کان علی ربك حتما مقضیا )) واتە : ئەی خەلکینە ئیلا دەبێت هەمووتان نزیکی ئاگری دۆزەخ ببنەوەو بەسەر پردەکەی صراط تێپەڕن .

سەبارەت بەم ئایەتە چەند وتە هەیە :

یەکەم // هەندێک زانا دەلێن ( ورود ) مەبەست پێی ( الدخول ) ە ، واتە چوونە ناوی ، واتە : هەموو موسلمانێک دەچێتە ناوی بەلام لەسەری سەلامەتی دەبێت هەست بە ئازار ناکات ، کافر تێیدا هەتا هەتایی دەبێت بەلام موسلمان ئەگەر خراپ بێت بۆ ماوەیەک تێیدا دەبێت ، کە ئەمە وتەی ابن عباس ، محمد ئەمینە خاوەنی اضواء البیان ، ........... هتد ، بەلگە :

(۱) چەند ئایەت هاتوون ( ورود ) بەمانای ( دخول ) دێت لەو ئایەتانە :

(ٲ) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( یقدم قومە یوم القیامة فٲوردهم النار و بئس الورد المورود )) [ هود : ٩٨ ] .

واتە : لە ڕۆژی قیامەتیشدا فیرعەون لەبەر ئەوەی پاشا و گەورەیان بوو پێشیان دەکەوێ بۆ نێو دۆزەخ جا دەیانباتە ناو ئاگری دۆزەخ ، چەند خراپ و نالەبارە ئاگر ، جێی ئاو خواردنەوەو حەوانەوەی گەلێکی تێنووی خەستەبێ .

لەم ئایەتە ڕوون و ئاشکرایە کە ورود بە مانای دخول دێت .

(ب) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( لو کان هولاء ءالهة ماوردوها و كل فیها خالدون )) واتە : بە موشریکەکان دەوترێت خۆ ئەگەر ئەو بتانەی وەک ئێوە پێتان وایە خودان ، ئەوە نەدەچوونە ناو دۆزەخەوە .

(۲) ئایەتی دوای ئەم ئایەتە دەفەرمووێت : (( ونذر الظالمین فیها ....... )) [ مریم : ٧٢ ] .

واتە : پاشان ئەوانە ڕزگار دەکەین لە ئاگری دۆزەخ کە پارێزگار و خواناس بوون ، ستەماکارانیش وازیان لێ دەهێنرێت لەناو دۆزەخ دا بەچۆکدا دێن .

ئەم ئایەتە نەی وتووە : و ندخل الظالمین ، واتە : نەی وتووە زالمەکان دەخەینە ناو دۆزەخ ، بەلکو وتی : ونذر الظالمین ،ٲی نترك الظالمین ، واته : واز لە زالمەکان دێنین لەناو ئاگر .

(۳) عن جابر قال : سمعت رسول اللە صلی الله علیه وسلم قال : (( الورود : الدخول ، لایبقی بر ولا فاجر ٳلا دخلها فتکون علی المؤمنین بردا وسلاما كما كانت علی ابراهیم (( ثم ننجی .....)) رواە احمد (۱٤٥۲۰) .

واتە : ورود بەمانای چوونە ناو دێت ، هیچ چاکەکارێک و خراپەکارێک نامێنێت ئیلا دەچێتە ناوی ، لەسەر ئیمانداران دەبێتە فێنکاتی و سەلامەتی هەروەک چۆن لەسەر ابراهیم بووە فێنکاتی و سەلامەتی .

دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن ( ورود ) مەبەست پێی ( مرور علی الصراط ) واتە : تێپەڕ بوون بەسەر پردی صراط ، ئەم تێپەڕ بوونە تایبەتە بە یەکتاپەرستان جا تاوانی هەبێت یان خراپ بێت یان خاوەنی چاکە بێت و باش بێت ، بەلام کافر بەسەر پرد تێپەڕ نابێت بەلکو یەکسەر دەخرێنە ناو دۆزەخ ، کە ئەمە وتەی ابن مسعود ، ..... هتد

سێیەم // هەندێک زانای تر دەلێن مەبەست پێی اشراف و نزیک بوونەوەیە .

چوارەم // هەندێک زانای تر دەلێن مەبەست پێی گەرمایی و تایە لە دونیا ( تا : واتە نەخۆشییەکە لاشەی مرۆڤ گەرمی دایدەپۆشێت ) .

کەواتە ئەگەر بلێی ئەو وتەیە ڕاستە کە ( ورود ) بە مانای ( دخول ) دێت ئەو کاتەش ناتوانیت بلێیت هەموو ئیماندارێک سزا دەدرێت ، چونکە لەسەری دەبێتە سەلامەتی و فێنکاتی . واللە ٲعلم ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام