پرسیار: خوێندنەوەی دە (١٠) جار سورەتی الإخلاص خانوویەکی لە بەهەشتدا بۆی دروست دەکرێت، ئایا هیچ فەرموودەی لەسەرە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەم فەرموودەیە لاوازە.
پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (من قرأ سورة الإخلاص "قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ" حتى يختمها عشر مرات بنى الله له قصرا في الجنة). رواە أحمد (٣/٤٣٧).
واتە: هەر کەسێک سورەتی الإخلاص بخوێنێ هەتا دە جار تەواوی دەکات، خانوویەک بۆی دروست دەکرێت لە بەهەشتدا.
فەرموودەکە لاوازە لە سەنەد لەبەر ئەم سێ ڕاوییە:
-ابن لهیعة.
-رشدین بن سعد.
-زبان بن فائد.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەمە سورەتێکی گەورەیە، بەرامبەر سێیەکی قورئانە هەروەک پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرموویەتی، ئەگەر مرۆڤ زۆر بخوێنێتەوە پاداشتێکی گەورە بۆی هەیە.
سەبارەت بە ١٠ جار خوێندنەوە خانوویەک بۆی دروست دەکرێت لە بەهەشتدا نەم زانیووە هیچ فەرموودەی صحیح لەسەری هەبێت، بەڵام زۆر خوێندنەوە خێرێکی زۆری هەیە، چونکە سێیەکی قورئانە، ئەگەر مرۆڤ بیخوێنێتەوە هەندێک جار و دووبارە بکاتەوە لەنێوان خۆی و نەفسی خۆی لە ماڵەوە، دووبارە بکاتەوە لە شەو ڕۆژ هیچی تێدا نییە، چونکە سورەتێکی گەورەیە). نور علی الدرب.