پرسیار: ئایا رەنگ کردنی برۆ حەڕامە کە هەندێک ئافرەت لەبری ئەوەی برۆیان بکەن ڕەنگی زەردی لی دەدەن؟
وەڵام: زانایان دەلێن برۆ ڕەنگ کردنی ئافرەت ئەم چوار حالەتانەن:
حالەتی یەکەم: ئافرەت برۆی ڕەنگ دەکات بە ڕەنگێک کە برۆی باریک نابێت و لە ڕەنگی پێستی نییە، ڕەنگێکی عادەتی خەلکە و خۆ چوواندن نییە بە کافرەکان، ئەمەیان دروستە.
حالەتی دووەم: ئافرەت برۆی ڕەنگ دەکات بە ڕەنگێک وەک ئەوانە لێی دێت کە برۆی باریک کردووە یان برۆی دەرھێناوە، وەک ئەوەی برۆ ڕەنگ دەکات بە ڕەنگێکی وەک پێست، یان بەو ڕەنگە تەنھا سەرەوە و خوارەوەی برۆ ڕەنگ دەکات بۆ ئەوەی باریک دیار بکەوێت، ئەمەیان باشتر وایە نەکرێت ئەگەر بلێی حەڕامە باشترە.
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیاریان لێ کرد: ئایا دروستە برۆ ڕەنگ بکرێت بە ڕەنگێک وەک ڕەنگی پێست وایە، بۆ زانیاری ئافرەت دوای ڕەنگ کردن وەک ئەوانە لێی دێت کە برۆیان دەرھێناوە؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت: (ھیچی تێدا نییە چونکە ئەمە تەنھا ڕەنگ کردنی برۆیە).
ھەروەھا دەفەرمووێت: (ھیچی تێدا نییە چونکە ئەسل وایە ئەمانە ڕێگە پێدراون ئیلا بەلگە ھاتبێت بۆ حەڕامی یان کەراھەت لە قورئان و سونەت).
بەلام ھەندێک زانا دەلێن حەڕامە چونکە خۆ چوواندنە بە ئەوانەی کە برۆ باریک دەکەن یان دەردەھێنن، ھەروەھا فێل کردنە برۆ دەرناھێنێت بەڵام ڕێگایەکی تر ھەلدەبژێرێ بێ ئەوەی برۆ دەربھێنێت ئەویش ڕەنگ کردنە بەو شێوەیە کە ھەمان شێوەی ئەوانەی ھەیە کە برۆیان دەردەھێنن.
کەواتە لەسەر وتەی ئەمانە خۆ چوواندن بە حەڕام حەڕامە، خۆ چوواندن بەوانەی کە برۆ باریک دەکەن یان دەردەھێنن حەڕامە.
حالەتی سێیەم: ئافرەت برۆی ڕەنگ دەکات بە ڕەنگێک کە کەس ئەو ڕەنگە لێی نادات، دەلێن ئەمە نابێت چونکە دەکەوێتە ژێر ئەوە فەرموودەیە کە نابێت جل و بەرگێک لەبەر بکەیت بۆ بەناوبانگ بوون بێت.
عن ابْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (مَنْ لَبِسَ ثَوْبَ شُهْرَةٍ فِي الدُّنْيَا أَلْبَسَهُ اللَّهُ ثَوْبَ مَذَلَّةٍ يَوْمَ الْقِيَامَةِ). رواه أبو داود (4029) والنسائي في "السنن الكبرى" (5/460) وابن ماجه (3606) وأحمد في "المسند" (2/92) وغيرهم ، وحسنه الألباني والأرناؤوط .
واتە : ھەر کەسێک جل و بەرگێک ناوبانگ لەبەر بکات ، خوای گەورە ڕۆژی قیامەت جل و بەرگی زەلیلی لەبەری دەکات .
خاوەنی عون المعبود دەفەرمووێت: (ابن رسلان دەلێت: چونکە جل و بەرگی ناوبانگی لەبەر کردووە بۆ ئەوەی پێی بە عیزەت ببێت، بۆ ئەوەی فەخر و شانازی بەسەر خەلکەوە بکات، خوای گەورە جل و بەرگی زەلیلی لەبەری دەکات ڕۆژی قیامەت بۆ ئەوەی بەناو بانگ بێت و بە کەم دیار بکەوێت، سزا دانەکە لە جنسی تاوانەکەیە). عون المعبود (١١/٦٣)ٚ.
حالەتی چوارەم: ئافرەت برۆ ڕەنگ دەکات بە ڕەنگێک کە خۆ چوواندنە بە کافرەکان، ئەمەیان دروست نییە.