سەردێری پرسیار:ئایا ئەو سرودانەی لەسەر ئایین و دایک و نیشتیمان و لەسەر شتی خراپ نەبێ لە ئیسلامدا رێگە پێدراوە گوێ لێ بگرین؟ چونکە مۆسیقای لەگەڵە یان زۆر شیعر هەیە مۆسیقای لەگەڵ دادەنێن وەکو گوتم لەسەر شتی خراپ نەبێ؟

بەرواری دانان :2020-10-01 کۆدی پرسیار:2202

پرسیار:

پرسیار: ئایا ئەو سرودانەی لەسەر ئایین و دایک و نیشتیمان و لەسەر شتی خراپ نەبێ لە ئیسلامدا رێگە پێدراوە گوێ لێ بگرین؟ چونکە مۆسیقای لەگەڵە یان زۆر شیعر هەیە مۆسیقای لەگەڵ دادەنێن وەکو گوتم لەسەر شتی خراپ نەبێ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە شیعر و سرود بڵێن، چونکە فەرموودەی صحیح هاتووە لەم بارەیەوە، بەڵام دەبێت سرود و شیعر لەم چوار چێوەیەدا بێت:

١- نابێت موسیقا و ئالەتی ڕابواردن لەگەڵی بەکار بهێنی.

٢- نابێت ئافرەت ئەم سرودانە بڵێن لە لای پیاوی بێگانە.

٣- نابێت سرودەکە شتی خراپ و پیسی تێدا بێت.

٤- نابێت سرودەکە ببێتە دین لەلای کەسەکە هەموو کات خەریکی سرود بێت، هەتا وای لێ بێت واجبەکان نەکات لەبەر سرود.

کەواتە دروستە موسلمان سرود بڵێت و گوێی لێ بگرێت بەتایبەتی ئەگەر ئامۆژگاری و هادان بێت لەسەر خێر و چاکە، بەڵام بە مەرج کەسەکە پیشە و کاری خۆی نەکاتە سرود گوتن و گوێ لێ گرتن، زۆر خەڵک سەرسامن بە سرود و شیعر، بەڵام ئەگەر قورئانی بۆ بخوێنیتەوە کاریگەری لەسەری نییە، هاوەڵان و تابعی یەکان گرینگییان بە قورئان و سونەت داوە، دڵ ئەگەر ساغ بێت هەرگیز تێر نابێت لە وتەی خوای گەورە، قورئان باشترین وتەیە، بۆیە دەبێت موسلمان ئاگادار بێت و غافل نەبێت لە وتەی خوای گەورە.

خوای گەورە دەفەرمووێت: (ٱللَّهُ نَزَّلَ أَحۡسَنَ ٱلۡحَدِيثِ كِتَٰبٗا مُّتَشَٰبِهٗا مَّثَانِيَ تَقۡشَعِرُّ مِنۡهُ جُلُودُ ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُمۡ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمۡ وَقُلُوبُهُمۡ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِ) [الزمر:٢٣]

واتە: خوا جل جلا له جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشتی ناردۆته خواره‌وه که ئه‌م قورئانه‌یه‌، (له جوانی داڕشتندا) بابه‌ته‌کانی له یه‌ك ده‌چن، هه‌ندێك باسیشی به‌شێوازی جیاواز تیادا دووباره بۆته‌وه‌، جا کارکردی ئه‌م قورئانه ئه‌وه‌یه که‌: ته‌زوو ده‌هێنێت به گیان و پێستی ئه‌وکه‌سانه‌دا که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵ و ده‌رووندا هه‌یه‌، پاشان گیان و پێست و دڵیان نه‌رم و ئاماده و چالاك ده‌بێت بۆ یادی خواو خواپه‌رستی ئا ئه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایه که هه‌ر که‌س شایسته بێت هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کات بۆ پله‌و پایه به‌رزانه‌، ئه‌وه‌ش که ڕێبازی خوا ون بکات که‌س نیه ڕێنموویی بکات.

بەداخەوە زۆر لە موسلمانان تووشی ئەم دەردە بوون گوێ لە سرودێک دەگرن مۆسیقای لەگەڵە، ئەوەی ترسناکتر لەوە ئەوەیە بە حەڵاڵیش دادەنێن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام