پرسیار: ئایاچات و قسەکردن بەئەنتەرنێت لەگەڵ پیاوی نامەحرەم ئەگەر باسی شتی حەرامیش نەکەیت پیاوەکە خزمت بێ یان ناسیاوت بێ دەبێتە تاوان؟ بە خەلوەش حساب دەکرێت تاوانبار بێت؟
وەڵام: سونەتی خوای گەورە سەبارەت بە درستکراوەکانی وایە پیاو ئارەزووی بۆ ئافرەت دەڕوات، هەروەها ئافرەتیش ئارەزووی بۆ پیاو دەڕوات لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی تەمەن، خوای گەورە هەندێک ڕێنمایی و پەرژینی داناوە بۆ ئەوەی مرۆڤ تووشی حەڕام نەبێت.
یەکێک لەو ڕێنماییانە زۆر قسە لەگەڵ ئافرەتی بێگانە نەکردن ئەگەر پێویست نەبێت، چونکە قسە کردن عادەتەن سەرەتا دەست پێ دەکات بێ ئەوەی تووشی هیچ حەڕامێک ببن، پاشان وای لێ دێت دڵیان پێکەوە معلق دەبێت و ئارەزوویان بۆ یەکتر دەچێت و یەکتریان خۆش دەوێت و هەست بە خۆشی دەکات کاتێک قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن، پاشان سەرقال دەبێت و حەز دەکات هەموو کاتێک قسەی لەگەڵ بکات، ئەمە سەرەتایی خۆشەویستی حەڕام و عیشقە، پاشان وای لێ دێت لەبیر کردن و واز لێ هێنان زۆر زەحمەت دەبێت.
زانایان دەلێن نابێت قسە لەگەڵ ئافرەتی بێگانە بکەیت، چونکە سەر دەکێشیت بۆ فیتنە، دەبێت موسلمان خۆی لێی بپاڕێزێت ئیلا لەم دووحالەتە نەبێت:
حالەتی یەکەم: ئەگەر قسەکردنە سوودی بۆ دین هەبێت دروستە، وەک پرسیار کردن یان بانگەوازی کردن ئەگەر ترسی ئەوەی نەبێت تووشی فیتنە بێت.
حالەتی دووەم: ئەگەر سوودێکی ڕێگە پێدراوی هەبێت بۆ دونیا.
بەلام زانایان دەلێن لەم دوو حالەتەش:
١- دەبێت قسە بکەیت بە پێی پێویست ، نابێت درێژەی پێ بدەیت.
٢- نابێت ئەو قسانە بکات ئاماژە بۆ خۆشەویستی بکات یان ورژاندنی ئارەزوو.
٣- دەبێت خۆی بەدوور بگرێت لە گاڵتەکردن و پێکەنین.
٤- دەبێت دەنگی خۆیان ناسک نەکەن و کار لەیەکتر بکەن بەتایبەتی ئافرەت.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەسڵ وایە هەر شتێک هۆکار بێت بۆ فیتنە نابێت، چونکە هەر شتێک سەر بکێشیت بۆ فەساد دەبێت ڕێگری لێ بکرێت). مجموعە فتاوی (١٥/٤١٩).
قسەکردن لەگەڵ ئافرەتی بێگانە بەهۆی موبایل یان نامە ئەگەر چی بە خەلوە حساب ناکرێت بەڵام سەر دەکێشێت بۆ تووش بوون بە فیتنە و هۆکارە بۆ فەساد، بۆیە ڕێگری دەکرێت و حەڕامە.