سەردێری پرسیار:ئایا دەکرێ نوێژی ویتر پێش نوێژی عیشا بکرێت، یان دەبێت ئیلا دوای عیشا بکرێت؟

بەرواری دانان :2020-10-04 کۆدی پرسیار:2205

پرسیار:

پرسیار: ئایا دەکرێ نوێژی ویتر پێش نوێژی عیشا بکرێت، یان دەبێت ئیلا دوای عیشا بکرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن کاتی نوێژی ویتر دوای نوێژی عیشا دەست پێ دەکات هەتا هەلاتنی فەجری صادق واته هەتا بانگی بەیانی، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.

ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن کە نێوان نوێژی عیشا و بانگی بەیانی کاتی نوێژی ویترە). الاوسط (٥/١٩٠).

فەرموودەی خارجة بن حذافة دەلێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (خوای گەورە نوێژێکی بۆ ئێوە زیاد کردووە باشترە بۆ ئێوە لە وشتری سور)، ئێمە وتمان ئەو نوێژە چییە ئەی نێردراوی خوا؟ وتی: (نوێژی ویترە، لە نێوان نوێژی عیشا و هەلاتنی فەجری صادق ئەنجام دەدرێت). رواە ابو داود (۱٤۱٨)، الترمذی (٤٥۲)، ابن ماجە (۱۱٦٨).

هەر کەسێک نوێژی عیشا بهێنێتە لای نوێژی مغرب، واتە: نوێژ کۆبکاتەوە "جمع بکات" دروستە بۆی نوێژی ویتر بکات، کە ئەمە وتەی شافعی و ئەحمەد.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام