سەردێری پرسیار: بۆچی لە سورەتی تەوبە (بسم اللە الرحمان الرحیم) نەنووسراوە؟

بەرواری دانان: 2020-10-07 کۆدی پرسیار: 2209

پرسیار:

پرسیار: بۆچی لە سورەتی تەوبە (بسم اللە الرحمان الرحیم) نەنووسراوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: سەبارەت بە هۆکاری نەنووسینی بسم اللە یان هۆکاری تەرک کردنی بسم اللە جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان:

١-پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هیچی باس نەکردووە، بۆیە بسم اللە نەنووسراوە.

٢-وتراوە: عەرەب عادەتیان وابوو ئەگەر لەنێوان ئەوان و قەومێکی تر بەڵێن هەبێت، ئەگەر بیان ویستبا هەلی بوەشێننەوە نامەیان بۆ دەنووسی بێ ئەوەی (بسم اللە الرحمان الرحیم) بنووسن، کاتێک سورەتی تەوبە دابەزی بە هەڵوەشاندنەوەی بەڵێنی نێوان پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم و موشریکەکان، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم عەلی کوڕی ئەبو تالبی نارد خوا لێی ڕازی بێت نامەی خوێندەوە بۆیان (بسم اللە الرحمان و الرحیم) نەگوت وەک عادەتیان.

٣-وتراوە: (بسم اللە الرحمان و الرحیم)، ئەمانە، سورەتی تەوبە دابەزی بە شمشێر، ئەمانی تێدا نییە، ئەمە نەقل کراوە لە عەلی کوڕی ئەبو تالب.

٤-وتراوە: (بسم اللە الرحمان و الرحیم)، ڕەحمەتە، بەرائە تۆڕە بوون و سزایە.

٥-وتراوە: بسم اللە تەرک کراوە لەبەر بە گەورە دانانی (بسم اللە الرحمان و الرحیم)، لەگەڵ خطابی موشریکەکان.

بەڵام ئەمە جێگای تێڕوانینە، چونکە لە قورئاندا سورەت هاتووە خطاب باسی موشریکەکانە لەگەڵ ئەوەش بە (بسم اللە الرحمان و الرحیم) دەست پێکراوە، وەک: سورەتی النبأ و الکافرون و المسد و چەند سورەتی تر.

٦-وتراوە: چونکە جیاوازی هەبووە ئایا سورەتی تەوبە و ئەنفال دوو سورەتن یان یەک سورەتن، بۆیە (بسم اللە الرحمان و الرحیم)، نەنووسراوە.

قرطبي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی ڕاست ئەوەیە لەبەر ئەوە بسم اللە نەنووسراوە لەبەر ئەوەی جبریل علیە السلام داینەبەزاندووە لەم سورەت، ئەمە وتەی قشیری یە). الجامع لأحکام القرآن (٨/٦٣).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی ڕاست لەنێوان بسم اللە لەنێوان ئەنفال و تەوبە نییە، چونکە بسم اللە ئایەتێکە لە کتابی خوای گەورە، ئەگەر پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەیفەرموو بێت "بسم اللە الرحمان و الرحیم" لەنێوان ئەم دوو سورەت دابنێن، ئەوا هاوەڵان داینانێن، پێغەمبەرە صلی اللە علیە وسلم دەڵێت: بسم اللە دابنێن، بەڵام شتێکی تر ماوە بگوترێ ئەگەر بسم اللە نەبێ بۆچی ناوبڕ هەیە لەنێوان ئەم دوو سورەت؟ بۆچی یەک سورەت نەدەبوون؟

دەڵێین: بەڵێ هەردوو سورەت نەکراون بە یەک سورەت، چونکە ئەوان بە گومان بوون یەک سورەتە لەگەڵ ئەنفال یان دوو سورەتی سەربەخۆن؟ گوتیان:ناوبڕ دەخەین نێوانیان، بسم اللە دانانێین، ئەمە وتەی ڕاستە سەبارەت بە باس نەکردنی بسم اللە لەنێوان ئەم دوو سورەتە). لقاء الباب المفتوح لقاء رقم (18).

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (بەڵێ هەموو سورەتێك بە "بسم اللە الرحمان و الرحیم" دەست پێکراوە جگە لە سورەتی تەوبە نەبێت، وەڵام بۆ ئەمە لە دوو ڕووەوەیە: یەکەم: سورەت تەوبە تەواوکەری سورەتی ئەنفالە، لەبەر ئەوە سەرەتاکەی بە "بسم اللە الرحمان و الرحیم" دەست پێ نەکراوە.

دووەم: سورەت تەوبە بە بسم اللە دەست پێ نەکراوە چونکە سورەتێکە باسی جیهاد و کوشتنی کافرەکان دەکات و باسی وەعیدی دووڕووەکان و ڕوون کردنەوەی فضائحەکانیان دەکات، " بسم اللە الرحمان و الرحیم"، بە ڕەحمەت هاتووە، سورەتەکە باسی جیهاد و سیفەتی دووڕووەکان دەکات، ئەمە ڕەحمەت نییە بەڵکو وەعید و ترساندنە، لەبەر ئەوە "بسم اللە الرحمان و الرحیم" باس نەکراوە لە سەرەتاکەی).

وتەی ڕاست ئەوەیە جبریل علیە السلام (بسم اللە الرحمان و الرحیم)ی دانەبەزاندووە، بەڵکو دەبێت دان بەمە بنرێت، ئەگەر دایبەزاندبوایا نەقلی دەکرد، چونکە قورئان پارێزراوە.

سەبارەت بە وتەکانی تر بۆ حیکمەت باس نەکردنی (بسم اللە الرحمان و الرحیم) دەکرێت دروست بن و دەکرێت دروستیش نەبن، دەکرێت قسەی تیا بکەی سەبارەت بە حیکمەتی، بەڵام باشتر وایە بوەستیت، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام