سەردێری پرسیار:ئایا دروستە نوێژ کۆ بکەیتەوە بێ عوزر ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:221

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە نوێژ کۆ بکەیتەوە بێ عوزر ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // ھەندێک زانا دەلێن کۆکردنەوەی نوێژ بێ عوزر دروستە نییە و هەر کەسێک نوێژ کۆ بکاتەوە بێ عوزر نوێژی بەتالە لەسەر وتەی ھەندێک زانا ، چونکە نوێژی کردووە پێش کات ، نوێژ کردن پێش کات و پاش کات بێ عوزر دروست نییە ، کۆکردنەوەی نوێژ ڕوخسەت دراوە بۆ سەفەر یان بێجگە لەسەفەر ئەگەر باران بێت یان نەخۆشی یان ترس یان هەر عوزرێکی تر .

ڕاستە فەرموودەی ابن عباس هاتووە رواە مسلیمە دەلێت : (( صلی رسول الله صلی الله علیه وسلم الظهرو و العصر جمیعا ، و المغرب و العشاء جمیعا ، فی غیر خوف ولا سفر ولا مطر )) واتە : نوێژی کردووە هی نیوەڕو و ئێوارە پێکەوە ، وە نوێژی مغرب و عیشاش پێکەوە کردوویەتی ، نە ترس هەبووە ، وە نە لەسەفەر بووە ، وە نە کاتی بارانی بارینیش بووە .

بەلام زانایان سێ وەلامیان هەیە بۆ ئەم فەرموودە :

(۱) زۆربەی زانایان دەلێن ئەم حەدیسە باسی جمع الصوری ، واته : نوێژی نیوەڕۆ لە کۆتای کاتی نوێژی نیوەڕۆی کردووە و دوای کاتی ئێوارە هاتووە یەکسەر نوێژی ئێوارەشی کردووە ، وە نوێژی مغرب و عیشاش بە هەمان شێوە .

(۲) هەندێک زانا دەلێن ئەم حەدیس باسی نەخۆشی و سەرما و هەر عوزرێکی ترە .

(۳) هەندێک دەلێن ئەم حەدیسە منسوخە ، چونکە ئیجماع هەیە کە نابێت نوێژ پێش کات بکەیت ، هەروەها پێچەوانەی قورئان و سونەتە .

ترمذی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت :

(۱) هەندێک زانا دەلێن نوێژ کۆناکرێتەوە ئیلا لە سەفەر و عەڕەفە نەبێت .

(۲) هەندێک زانا لە تابعین ڕوخسەتیان داوە بۆ کۆکردنەوەی نوێژ بۆ نەخۆش ، کە ئەمە وتەی احمد و اسحاقە

(۳) هەندێک دەلێن نوێژ کۆ دەکرێتەوە کاتی باران بارین ، کە ئەمە وتەی شافعی ، احمد ، اسحاقە ، وە هەندێک دەلێن نەخۆش ناتوانێت نوێژ کۆ بکاتەوە .

کەواتە زۆر لە زانایان دەلێن نوێژ کۆکردنەوە بێ عوزر نابێت ، ئەگەر کۆی کردەوە بێ عوزر نوێژی بەتالە لەسەر وتەی ھەندێک زانا ، بەلام ئەگەر لەسەفەر بوو یان نەخۆش بوو یان باران بوو یان هەر عوزرێکی تری هەبوو دروستە ، کە ئەمە وتەی ابن عثیمین و ابن باز و صالح الفوزان و چەند زانای ترە .

کەواتە باشتر وایە نوێژ کۆ نەکەیتەوە ئیلا ئەگەر عوزرت ھەبێت ، ئەگەر کۆت کردەوە جار جار بێ عوزر لەسەر وتەی ھەندێک زانا دروستە بەلام جار جار نەک بەردەوام . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام