سەردێری پرسیار:خوێندنەوەی قورئان لە شەودا باشترە یان لە ڕۆژ؟

بەرواری دانان :2020-10-07 کۆدی پرسیار:2210

پرسیار:

پرسیار: خوێندنەوەی قورئان لە شەودا باشترە یان لە ڕۆژ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن زۆربەی خوێندنەوەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە شەودا بووە، چونکە شەو هێنمە و خوێندنەوەی قورئان زیاتر کاریگەری لەسەر دڵ هەیە بە دەقی قورئانی پیرۆز، بەڵام لەگەڵ ئەمەش هیچ فەرموودە نەهاتوون پاداشتی خوێندنەوەی قورئانی شەوی زیاتر دانرابێت لە هی ڕۆژ.

سونەتە زۆر قورئان بخوێنیتەوە لە شەو و ڕۆژدا بەتایبەتی لە مانگی ڕەمەزان، کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆڕدرێت، هەیە خاوەن پیشەیە و ڕۆژ زیاتر کاتی هەیە بۆ قورئان خوێندنەوە و زیاتر بیر لە قورئان خوێندنەوە دەکات لە شەودا، هەشە قورئان خوێندنەوە لە شەودا زیاتر کاریگەری لەسەری هەیە و زیاتر بیری لێ دەکاتەوە، ئەمەیان خوێندنەوەی شەو بۆی باشترە، واللە ٲعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام