سەردێری پرسیار:ئایا دروستە مناڵی ٨ ساڵ بچێتە سەر گۆری دایکی کە چەند مانگێک وەفاتی کردووە؟

بەرواری دانان :2020-10-08 کۆدی پرسیار:2211

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە مناڵی ٨ ساڵ بچێتە سەر گۆری دایکی کە چەند مانگێک وەفاتی کردووە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: فەرموودەی بوڕەیدە دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (إني کنت نھیتکم عن زیارة القبور فزوروها). رواە مسلم (٩٧٧).

واتە: پێشتر من نەھیم لە ئێوە کردبوو سەردانی گۆڕەکان بکەن، ئێستا لەمەو بەدوا سەردانی گۆڕەکان بکەن.

ڕیوایەتی ئەبو داود دەفەرمووێت: (چونکە سەردان کردنەکە ئاخیرەتان بەبیر دێنێتەوە).

مناڵ ئەگەر پێگەیشتوو بێت و شت تێبگا هیچ ڕێگر نییە بۆ سەردانی گۆڕستان کردن، ئەگەر مناڵ بچووک بێت و شت لێک جیانەکاتەوە پێویست ناکات سەردانی گۆرستان بکات لەبەر حیکمەتی سەردانی گۆڕستان کردن، ئەگەر سەردان بکات تاوانبار نابێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام