سەردێری پرسیار:لابردنی خاڵ جائیزە بە لێزەر؟ ئەو خاڵانەی کە لەسەر جەستەو دەم و چاو هەیە، زۆر کەس بەپێی کات خاڵەکانی سەر دەم و چاوی زیاد دەکات؟

بەرواری دانان :2020-10-08 کۆدی پرسیار:2213

پرسیار:

پرسیار: لابردنی خاڵ جائیزە بە لێزەر؟ ئەو خاڵانەی کە لەسەر جەستەو دەم و چاو هەیە، زۆر کەس بەپێی کات خاڵەکانی سەر دەم و چاوی زیاد دەکات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن لادانی خال لەسەر ڕوومەت دوو حالەتە:

یەکەم: ئەگەر کەسێک زۆر خالی لەسەر ڕوومەتی بێت، یان خالەکان گەورە بن بە عەیب حساب بکرێن، لەم حالەتە دروستە لابدرێت.

دووەم: ئەگەر خالەکان زۆر نەبن و گەورە نەبن و بە عیب حساب نەکرێت، وە کەسەکە لابدات بۆ جوانکاری، ئەمەیان دروست نییە.

زۆر لە ئافرەتان خالی ڕوومەت لادەدەن کەچی خالەکە جوانی یە بۆ ڕوخساریان، دروست کردنی خاڵ بە میکیاج هیچی تێدا نییە ئەگەر جوانییەکەی بۆ کەسی بێگانە دەرنەخات.

سەبارەت بە لابردنی خاڵ بە لێزەر ئەگەر زیانی نەبێت دروستە، واللە ٲعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام