پرسیار: ئایا دروستە ناوی فریشتە لە مناڵ بنێیت؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە ناو نانی مناڵ بە ناوی فریشتە، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون مەکروهە ناوی فریشتە لە مناڵ بنێیت، بەڵگە:
- پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ولا تسموا بأسماء الملائكة).
بەڵام فەرموودەکە جێگای تێڕوانینە، زۆر لە زانایان بە لاوازیان داناوە.
دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە ناوی فریشتە لە مناڵ بنێیت.
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەزهەبی ئێمە و زۆربەی زانایان ئەوەیە دروستە ناو لە مناڵ بنێی بە ناوی پێغەمبەران و فریشتەکان درود و سەلامی خوا لە هەموویان بێت، نەقل نەکراوە پێجەوانەی ئەم وتەیە جگە لە عومەری کوڕی خەتاب نەهی کردووە ناوی پێغەمبەران لەخۆت بنێی.
وە لە حارث بن مسکین نەقل کراوە مەکروهە ناوی فریشتە لەخۆت بنێی یان لە مناڵ، وە لە ئیمام مالک نەقل کراوە مەکروهە ناوی جبریل و یاسین دابنێی.
بەڵگەی ئێمە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ناوی ئیبراهیمی لە کوڕی خۆی ناوە، هەروەها هاوەڵانیش ناوی پێغەمبەریان لە مناڵی خۆیان ناوە کاتێ پێغەمبەر لە ژیان بوو و دوای مردنیشی، لەگەڵ ئەو فەرموودانەی باسمان کرد، هیچ فەرموودە جێگیر نەبووە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەهی کردێت). المجموع (٨/٤١٧).
خاوەنی کشاف القناع دەفەرمووێت: (مەکروه نییە ناوی جبریل و ناوی فریشتەی تر دابنێیت). كشاف القناع (٣/٢٧).
بەکر ئەبو زەید ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە ناوی فریشتە لەخۆت بنێێت، نموونە: جبرائيل و ميكائيل و إسرافيل.
سەبارەت بە ناوی فریشتە بۆ ئافرەت ئەوەی دیار بێت حەڕامە، چونکە لاسایی کردنەوەی موشریکەکانی تێدایە کە دەڵێن فریشتەکان کچی خوان، خوای گەورە پاک و بێگەرد و بەرزە لە وتەیان.
هەروەها نزیک لەمانە ناو لە کچ بنێیت بە ملاك و ملكة و وملك). معجم المناهي اللفظية.
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایان دروستە ناوی فریشتەکان لە کوڕ بنێیت، بەڵام سەبارەت بە کچ دروست نییە، چونکە لاسایی کردنەوەی موشریەکانە، واللە ٲعلم.
سەبارەت بە پرسیارەکە ئایا دروستە ناوی فریشتە لە مناڵ بنێیت، دوو ئەگەری هەیە:
١- یان مەبەست پێی ناوی فریشتەیە، واتە ناوی مناڵ بکەیتە فریشتە.
٢- یان مەبەست پێی ناوی فریشتەیە، واتە ناوی بکەیە جبریل یان میکائیل ٳسرافیل.
دەڵێین هەردووکیان بۆ ئافرەت نابێت، واللە ٲعلم.