پرسیار // ئایە دروستە نوێژی جومعە کورت بکەیت و کۆ بکەیتەوە ( قصر و جمع ) لەگەل نوێژی عصر ؟
وەلام // سەبارەت بە کورت کردن و کۆکردنەوەی نوێژی جومعە لەگەل عصر :
یەکەم / ئەگەر مەبەستت بە کورت کردن ، کورت کردنی نوێژی جومعە بێت دوو ڕەکاعەت بۆ یەک ڕەکاعەت ، ئەوە نوێژی جومعە کورت ناکرێت دروست نییە .
دووەم / ئەگەر مەبەستت کردنی نوێژی جومعە بێت چوار ڕەکاعەت دوای کۆی بکەیتەوە لەگەل نوێژی عصر ، زانایان دەلێن ئەگەر نوێژی جومعە نەکەیت لە مزگەوت دەبێت نوێژی نیوەڕۆ چوار ڕەکات بکەیت نەک بلێی جومعە دەکەم چوار ڕەکاعەت ، لەم کاتە دروستە نوێژی نیوەڕۆ کورت بکەیت و وە کۆ بکەیتەوە لەگەل عصر .
سێیەم / ئەگەر مەبەستت کۆکردەوە نوێژی جومعە بێت لەگەڵ عصر ، واتە تەنها کورت کردنی نوێژی عصر بێت و لەگەل جمع ، واتە نوێژی جومعەت کرد دوای یەکسەر نوێژی عصریش دەکەیت دوو ڕەکاعەت ، ئەمەیان جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان :
یەکەم // هەندێک زانا دەلێن نوێژی جومعە کۆدەکرێتەوە لەگەل عصر ، کە ئەمە وتەی شافعی یە ، بەلگە :
(ٲ) جومعە جێگرەوەی نوێژی نیوەڕۆیە ، ئەگەر دروست بێت لەسەفەر نوێژی نیوەڕۆ و عصر کۆبکەیتەوە ئەوە دروستە نوێژی جومعە و عصریش کۆبکەیتەوە .
دووەم // هەندێک زانا دەلێن نوێژی جومعە کۆناکرێتەوە لەگەل عصر ، کە ئەمە وتەی مالکی ، حنابلە ، ابن عثیمینه ، بەلگە :
(ٲ) جومعە لەسەفەر ناکرێت بەلکو لە بێجگه لەسەفەر (حضر ) دەکرێت ، وە بەزۆری کۆکردنەوە لەسەفەرە کەواتە نابێت جومعە کۆبکەیتەوە لەگەل عصر .
(ب) ئەسل وایە عیبادات ڕێگری کراوە ئیلا بەلگە هاتبێت ، هیچ بەلگە نەهاتوون کە دروست بێت .
وتەی ڕاست بەرفراوانی تێدایە گومانی لەوەدا نییە ئەگەر کۆنەکرێتەوە و هەر نوێژێک لە کاتی خۆیدا بکرێت باشترە ، بەلام ئەگەر کۆبکرێتەوە دەلێین نوێژی دروستە و نوێژی بەتاڵ نییە .
ابن تەیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیاری لێ دەکرێت ئایا کۆکردنەوەی نوێژ باشترە لە سەفەر یان کورت کردن ؟
دەفەرمووێت : (( کردنی هەموو نوێژێک لە کاتی خۆی دا باشترە لە کۆکردنەوە ئەگەر پێویستی پێی نەبێت ، بەزۆری پێغەمبەر سەلامی خوای بێت لەسەفەر نوێژی کردووە لە کاتی خۆی دا ، بەلکو نوێژی کۆکردۆتەوە چەند جاری کەم )) مجموعە فتاوی ابن تیمیە ج ۲٤ لاپەڕە ۱۹
هەروەها دەفەرمووێت : (( کۆکردنەوەی نوێژ سونەت نییە لەسەفەر بەلکو بۆ پێویستی یە ، بەلکو نوێژ کۆدەکرێتەوە بۆ پێویستی جا چ لەسەفەر بێت یان لە بێجگە لەسەفەر بێت )) مجموعە فتاوی ج۲٤ لاپەڕە ٦٤
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ