سەردێری پرسیار:دەکرێت بەکورتی ڕوونکردنەوە بدرێت لەسەر نوێژی ئیستیخارە؟

بەرواری دانان :2020-10-12 کۆدی پرسیار:2220

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت بەکورتی ڕوونکردنەوە بدرێت لەسەر نوێژی ئیستیخارە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان سەبارەت بە ئیستیخارە دەڵێن:

١- الاستخارة: داواکردنی خێرە لە خوای گەورە بە نوێژ کردن و دوعا کردن.

٢- هەر چوار مەزهەبەکان یەک دەنگن لەسەر سونەتی نوێژی ئیستیخارە.

٣- هەر چوار مەزهەبەکان یەک دەنگن نابێت لە کاتی نەهیدا بکرێت.

٤- دوعای ئیستیخارە دوای سەلام دانەوە لە نوێژ دەکرێت، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن.

٥- دروستە نوێژی ئیستیخارە دووبارە بکەیتەوە ئەگەر هیچ شتێک بۆی ڕوون نەبووەوە یان نەچووە دڵی، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی یە.

٦- باشتر وایە دوو ڕەکاعەت نوێژ بکەی، پاشان دوای سەلام دانەوە دوعا بخوێنی، دەتوانی تەنها دوعا بکەیت بێ نوێژ، بەڵام گومانی تێدا نییە باشتر وایە نوێژ بکەی پاشان دوعا بخوێنی.

٧- دەتوانی دوعای ئیستیخارە لەسەر موبایل یان کاغەزێک بخوێنێتەوە، مەرج نییە دوعاکە لەبەر بکرێت.

٨- نوێژی ئیستیخارە تەنها بۆ زەواج نییە، کە زۆربەی خەڵک تەنها بۆ زەواج دەیکەن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام