پرسیار: ئایا لەکاتی نوێژی جەماعەت ئەگەر ڕەکاعەتێک تاخیر بچیت و لە پشتەوە بەتەنیا بوەستیت چ ئیشکال هەیە؟ ئایا ڕاستە دەبێت دەست بدەی لە شانی یەکێک لە نوێژ خوێنەکانی پێشەوە بۆ ئەوەی بێتە دواوە لەگەڵت بوەستی؟ ئەمڕۆ لە نوێژی عسر کەسێک یەقەی گرتم و پێی گوتم نوێژەکەت بکەوە لەبەر ئەوەی بەتەنیا دروست نییە و دەبوایە ئیشارەت بدەیتە کەسێکی ڕێزی پێش خۆت؟
وەڵام: جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە نوێژ کردن بە تەنیا لە دواوەی ڕیز، سێ وتە ھەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نوێژ کردن بەتەنیا بەدوای ڕیز دروستە، بەڵگە:
١- عن أَبِي بَكْرَةَ رضي الله عنه، أَنَّهُ انْتَهَى إِلَى النَّبِي صلى الله عليه وسلم وَهْوَ رَاكِعٌ، فَرَكَعَ قَبْلَ أَنْ يَصِلَ إِلَى الصَّفِّ، فَذَكَرَ ذَلِكَ لِلنَّبِي صلى الله عليه وسلم فَقَالَ: (زَادَكَ اللَّهُ حِرْصًا ، وَلاَ تَعُدْ). رواه البخاري (٧٨٣) وبوّب عليه بقوله : باب إذا ركع دون الصف.
واتە: لە أَبِي بَكْرَةَ دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت چوو بۆ لای پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە ڕکوعدا بوو "واتە : نوێژی دابەست بوو بە ڕکوعەوە بەرەو ڕیزی نوێژ دەچوو"، ڕکوعی برد پێش ئەوەی بگات بە ڕیزی نوێژ، ئەمەی بۆ پێغەمبەر باس کرد ، فەرمووی: (خوای گەورە حەریسیت بۆ سونەت و خێر زیاد بکات بەڵام جارێکی تر وا مەکە).
ڕووی کردنە بەڵگە: ئەبو بەکرە دەستی بە نوێژ کردووە بە تەنیا بووە لە دواوەی ڕیز، ھەندێک نوێژی کردووە بەدوای ڕیز، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی پێ نەکردووە نوێژ دووبارە بکاتەوە.
٢- پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ابن عباسی ھێناوەتەوە لای ڕاست، بە پشتەوە ھێناویەتە لای ڕاست، ئەگەر دروست بێت کەمێک لە ڕیزی پشتەوە بیت بە تەنیا بۆ ئەوەی تریش دروستە، ئەگەر نوێژی بەتال بوایا ھیچ جیاوازی نەدەخستە نێوان کەم و زۆر وەک وەستان پێش ئیمام.
٣- فەرموودەی وابصە یان مضطربە ، فەرموودەی ئەبو بەکرە پێش دەخرێت، یان ئەو نەفی یە باسکراوە نەفی کمالە نەل نەفی صحة بێت، وەک وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لا صلاة بحضرة طعام).
٤- ئەگەر نوێژی ئافرەت دروست بێت بە تەنیا لە ڕیز بوەستێت ھی پیاویش دروستە، چونکە فەرموودە ئەنەس ھاتووە دەفەرمووێت: (فقمت أنا و اليتيم وراءه – يعني وراء النبي صلى الله عليه وسلم - والعجوز من من ورائنا). رواه البخاري (٢٣٤)، ومسلم (٦٥٨)، واتە: من و ھەتیوو لەدوای پێغەمبەر وەستاین بۆ نوێژ، وە ئافرەتە پیرەکە بەدوای ئێمە وەستا.
دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نوێژ لە دواوەی ڕیز پوچە، کە ئەمە وتەی ئەحمەد و وتەیەکە لە وتەکانی مالک و ھەندێک فوقەھا و ئەھلی فەرموودەیە، بەڵگە:
١- عن وابصة بن معبد رضي الله عنه: (أن رسول الله صلى الله عليه وسلم رأى رجلا يصلي خلف الصف وحده، فأمره أن يعيد الصلاة). رواه أحمد (٥٢٤/٢٩)، وأبو داود (٦٨٢)، والترمذي (٢٣٠)، وابن حبان (٥ / ٥٧٥-٥٧٧).
واتە: لە وابصە بن معبد دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پیاوێکی بینی نوێژی بەدوای ڕیز دەکرد بە تەنیا، فەرمانی پێکرد نوێژ دووبارە بکاتەوە.
٢- فما رواه الإمام أحمد ( ١٥٨٦٢) عن علي بن شيبان – رضي الله عنه – أن النبي صلى الله عليه وسلم رأى رجلاً يصلي خلف الصف، فلما انصرف قال له النبي صلي الله عليه وسلم: (استقبل صلاتك، فإنه لا صلاة لمنفرد خلف الصف)، وهو حديث حسن، له شواهد تقتضي صحته.
واتە: لە علي بن شيبان دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پیاوێکی بینی نوێژی دەکرد لە ڕیز بەتەنیا، کاتێک تەواو بوو پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێی فەرموو: (بچۆ بەرەو نوێژەکەت ، چونکە نوێژ نییە بۆ ئەو کەسەی بەتەنیا نوێژ دەکات لە ڕیزدا).
٣- نوێژی جەماعەت کۆبوونەوەیە، ئەمەش بە کۆبوونەوە لە یەک شوێن و کردەوە دەبێت، کردەوە مأموم دەبێت شوێن ئیمام بکەوێت، شوێن دەبێت ھەموویان پێکەوە لە ڕیز کۆببنەوە.
٤- سەبارەت بەفەرموودەی ئەبو بەکرە بەتەنیا نەوەستاوە لە ڕیز ئیلا بۆ ماوەیەکی کەم نەبێت، وە پێشی گوتووە: (ولاتعد).
٥- سەبارەت بە فەرموودەی ابن عباس نەوەستاوە لە دواوەی ڕیز، جێگیر نەبووە و نەوەستاوە بەڵکو ڕۆیشتووە.
٦- سەباروت بەوەی نەفی یەکە بۆ کمالە نەک صحة، ئەم وتەیە ڕەت کراوەیە؛ چونکە ئەصڵ لە نەفی نەفی وجودە، ئەگەر نەکرا نەفی صحەیە، ئەگەر نەکرا نەفی کمالە، لەم فەرموودەیە: (لا صلاة لمنفرد)، ئەم نەفی یە ھی صحەیە.
ناکرێت وەک نەفی ئەم فەرموودەیە حساب بکەیت: (لا صلاة بحضرة طعام)، لەبەر دوو ڕوو:
أ- عیلەتی ئەم فەرموودەیە مشغول بوونە بە خواردن، دڵ مشغول بوون نوێژ بەتال ناکات، ھەروەک فەرموودە ھاتووە شەیتان دێت بۆ نوێژخوێن پێی دەڵێت: بیر لە فلانە شت بکە و فلانە شت ڕوویدا، نوێژی لێ تێک دەدات نازانێت چەند ڕەکاعەتی کردووە. رواە البخاری (٦٠٨)، ومسلم (٣٨٩).
ب- فەرموودەی: (لا صلاة لمنفرد خلف الصف)، ڕوون و ئاشکرایە مەبەست لە نەفی یەکە صحەیە، چونکە فەرمانی پێکردووە بە دووبارە کردنەوەی نوێژ.
سێیەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەگەر شوێن ھەبوو لە ڕیزی پێشەوە و نوێژی بە تەنیا لە ڕیزی دواوە کرد، نوێژی دروست نییە، ئەگەر گەڕا سەیری کرد ھیچ شوێنی نەدۆزییەوە لە ڕیزی پێشە خۆی دروستە بە تەنیا لە ڕیز نوێژ بکات، کە ئەمە وتەی حەسەنی بەسری و ابن قدامە و ابن تیمییە و ابن قیم و ابن عثیمینە.
وتەی ڕاست وتەی سێیەمە، چونکە:
١- ئەم وتەیە جمع لەنێوان بەڵگەکانە، فەرموودەی: (لا صلاة لمنفرد خلف الصف)، باس ئەو حالەتەیە ئەگەر کەمتەرخەم بێت لە پڕکردنەوەی ڕیز و جێگا ھەبێت، بەڵام ئەگەر جێگا نەبێت لە ڕیزی پێشەوە بە تەنیا نوێژ لە ڕیز بکات نوێژی دروستە ، چونکە کەمتەر خەم نەبووە.
٢- ھەموو زانایان یەک دەنگن واجبەکان و ڕوکنەکانی نوێژ لادەچن لەو کاتەی لە توانایدا نەبێت، واجب لەسەری واجب نییە ئەگەر نەتوانێت، وە حەڕامیش نییە کاتی زەرووری.
٣- عموماتی بەڵگەکانی شەریعەت پاڵپشتی ئەمە دەکەن، وەک وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُم) [التغابن: ١٦].
وە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (إذا أمرتكم بأمر فأتوا منه ما استطعتم). رواه البخاري (٧٢٨٨)، مسلم (١٣٣٧).
٤- ئەگەر بۆ ئافرەتێک دروست بێت لەگەڵ کۆمەڵە پیاوێک بەتەنیا بوەستێت لە ڕیزێک، ئەوە بۆ پیاویش ھەمان شتە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نوێژی ئەو کەسەی بە تەنیا لە ڕیز دەوەستێت دروستە، فەرمان کردن بە دووبارە کردنەوە بۆ واجبی نییە بەڵکو سونەتە، دەڵێن: فەرمانی کردووە بە دووبارە کردنەوەی نوێژ بۆ ئەوەی نوێژی تەواو بێت نەک نوێژی دروست نەبێت، ئێمە بەمانە دەڵێین: وتەی ئێوە لاوازە، چونکە ئەصڵ لە فەرمان کردن بۆ واجبی یە، چونکە دووبارە کردنەوەی نوێژ بۆ خەلەلێک نییە لە تەواوی نوێژ بێت نەک دروستی نوێژ، ئەوەی ڕاست بێت فەرمان کردن بە دووبارە کردنەوە بۆ واجبی یە ئیلا ئەوە نەبێت بڵێین: ئەم حالەتە حالەتێکی دیارکراوە ، لەوانەیە ڕیز تەواو نەبوو بێت). فتح ذي الجلال والإكرام (٥٢٦/٤).