سەردێری پرسیار:حوکمی سەلاوات خوێندن بە: (اللهم صلي على سيدنا محمد)؟

بەرواری دانان :2020-10-14 کۆدی پرسیار:2224

پرسیار:

پرسیار: بێ زەحمەت لە کاتی سەلاوات دانا ئەبێت بڵێی: (اللهم صلي على سيدنا محمد)؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن گومانی تێدا نییە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سەیدی نەوەی ئادەمە، بەڵام شت زیاد کردن لە زیکردا ڕێگەپێدراو نییە، وتنی وشەی سیدنا ئەم دوو حالەتانەن:

حالەتی یەکەم: کەسێک ئەم وشەیە دەڵێت لەناو نوێژ کاتی تەحیات خوێندن، ئەمەیان دروست نییە بلێیت، دەڵێن ئەگەر یەکێک بلێت نویژی بەتال نییە، بەلگە:

- ئەسل وایە عیبادات و زیکرەکان توقیفیە واتە وەستانە ئیلا بەلگە ھاتبێت، وە نابێت زیکر بگۆڕیت یان زیاد و کەمی تێدا بکەیت ئیلا بەلگە ھاتبێت، ھیچ بەلگە نەھاتوون پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە تەحیات ئەم وشەی وتبێت، ھاوەڵانیشی بەم شێوە فێر نەکردووە.

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ("اللهم صَل عَلِى سيدنا محمد"، ئەم وتەیە پێچەوانەی ئەوەیە کە فەرموودە پێی ھاتووە، پاشان پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سیدی تۆیە بلێیت و نەلێیت، بەڵام ئەگەر تۆ باوەڕت وابێت پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سیدی ڕاستە پابەندە بە وتەکانی و لە وتە و ڕێنمووی فێرکردنی ئەو دەرمەچوو، چونکە سید ئەوەیە شوێنی بکەویت، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەی وتووە: "اللهم صَل على سيدنا، بەڵکو وتوویەتی: بلێن "اللهم صَل على محمد".

دروست نییە لەناو نوێژ کاتی تەحیات بەکورتی تەنھا بلێیت: "اللھم صَل على محمد"، چونکە پێغەمبەر فێریانی کرد و فەرمانی پێیان کرد چۆن بڵێن لەناو نوێژ، لەسەر ئەمە وتەی ھەندێک زانا دەلێن دروستە بلێیت: "اللهم صَل على محمد" جێگای تێڕوانیینە.

تەنھا وتنی: "اللهم صَل على محمد" پێویستی بە بەلگەیە، ئەگەر بەلگە ھاتبێت بۆ ئەوەی کە دروست بێت بە کورتی بلێیت: "اللهم صَل على محمد"، لەسەر سەر و چاو، ئەگەر نا شوێن ئەوە دەکەوین کە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ڕێنمووی کردووین). فتح ذي الجلال والٳكرام (۳/٤۳۱-٤٤۳).

حالەتی دووەم: کەسێک ئەم وشەیە دەلێت لە دەرەوەی نوێژ، دەتوانی بڵێی مەجالی تێدایە.

زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن: (بابەتەکە مەجالی تێدایە دروستە بلێیت: محمد صلى الله عليه وسلم، یان بلێیت: سيدنا محمد صلى الله عليه وسلم، چونکە سیدی پێشینان و دوایینانە، بەڵام بۆ بانگ و قامەت نابێت سیدنا بلێیت، بەلکو دەوترێت ھەروەک چۆن فەرموودە ھاتووە: (أشهد أن محمدا رسول الله)، بەم شێوەیە لە تەحیاتی ناو نوێژیش ناوترێت: سیدنا، بەڵکو ئەوە دەوترێت ھەروەک فەرموودە ھاتووە، چونکە ئەمە نزیکترە لە ئەدەب لەگەڵ سونەت وە تەواوترە بێ ئەوەی سید بلێیت بۆ شوێن کەوتن). فتاوى اللجنة الدائمة (٢٤/١٤٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام